سەرۆک کۆمار پەیامی ھاوخەمی لە سەرۆکی چین و پادشای ئیسپانیا و سەرۆکی ئەرمینیا پێگەیشت

2021/04/27


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق سێ پەیامی ھاوخەمی لە شی جینپینگ سەرۆکی چین و فیلیپی شەشەم، پادشای ئیسپانیا و ئارمین سەرکیسیان، سەرۆکی ئەرمینیا پێگەیشت لەبارەی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە دەیان ھاووڵاتی بوونە قوربانی.

لە پەیامەکاندا سەرۆکی چین و پادشای ئیسپانیا و سەرۆکی ئەرمینیا پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان بۆ گەلی عێراق و کەسوکاری قوربانیان راگەیاندووە، ھەروەھا پشتیوانی وڵاتەکانیان بۆ عێراق دووپاتکردووەتەوە و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەشیان بۆ بریندارەکان و پاراستنی عێراق و گەلی عێراق لە ھەموو ناخۆشی و نەھامەتییەک خواستووە، ھاوکات ئومێدیان خواستووە ئاشتی و ئارامی بەسەر گەلی عێراق ببارێت.

Presedent

هەڵبژاردە