سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سوپا سالاری عێراق

2021/04/28

سەرۆک بەرھەم: پێویستە توانای هێزە ئەمنییەکان لە رووی راهێنان و پڕچەککردن بەهێزبکرێت بۆ پڕکرنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش.

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٢٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر یاراللە سوپا سالاری عێراق.

لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی وڵات و پرۆسە سەربازییەکانی ئێستا کە بۆ راوەدونانی گروپی تیرۆریستی داعش لە چەند ناوچە و شارێک بەڕێوەدەچێت بۆ شکست ھێنان بە پلانی ئەو گروپە تیرۆریستە کە مەرامیانە ئاسایش و ئارامی وڵات تێک بدەن، بۆ ئەو مەبەستە فەریق عەبدولئەمیر یاراللە وەردەکاری لەبارەی ئەو پرۆسە سەربازییانەی کە دژی تیرۆریستانی داعش لە ئێستادا بەڕیوەدەچێت خستەروو.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ سەپاندنی یاسا و پاراستنی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە لە رووی راهێنان و پڕچەککردن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و گرنگی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و رێگریکردن لە پلانی تیرۆریستان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش.

Presedent

هەڵبژاردە