سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان

2021/06/07


د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٦/٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نازەنین محەمەد، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان.

لە دیدارێکدا ژمارەیەک لەو پرۆژانە خرانەروو کە تایبەتە بە کەرتی نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە لە وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی ئەوەی کە کارە لە پێشینەکان بدرێت بەو پرۆژانەی کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە ھەیە و پێویستی بەجێگەیاندنی ئەو پرۆژانەی کە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە و دانانی پلانێکی ستراتیجی بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری بەتایبەتی پرۆژەکانی پرد و ئاو و نیشتەجێبوون، هەروەها دووپاتکرایەوە گرنگی بدرێت بەو ناوچانەی کە رووبەڕووی وێرانکاری بوونەتەوە لەسەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

Presedent

هەڵبژاردە