سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق

2021/06/08

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی حوزەیرانی 2021 لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکان و پێویستی بەھێزکردنی هاوئاهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پەرەپێدانی ھەماھەنگی و هاوکاری ھاوبەش لەچوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی و لیژنە تەکنیکییەکان بۆ گەیشتن بەشەراکەتی ستراتیژی لەبوارە جیاجیاکان، بەجۆرێک خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بکات، ھاوکات رێز لەسەروەریی عێراق بگیرێت و ئاشتی و بەرژەوەندی ھاوبەش بۆ هەردوو گەل و هەموو ناوچەکە بھێنێتەکایەوە، ھەروەھا جەختکرایەوە لە بەھێزکردنی کاری هاوبەش بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر و ھاریکاریکردن لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و وشککردنی سەرچاوەی داھاتی تیرۆر و پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پەرەسەندنەکانی گۆرەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کرا و جەختکرایەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی  بارگرژییەکان و هێورکردنەوەی دۆخەکە و پشتبەستن بە دیالۆگی جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

Presedent

هەڵبژاردە