سەرۆک بەرھەم : عێراق کار دەکات بەئاڕاستەی ھێنانەکایەوەی پەیوەندی هاوسەنگ بە ئامانجی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پشتیوانیکردن لە ھەماھەنگی ئابووری و بەگژاچوونەوەی تیرۆر

2021/07/15

دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 15 ی تەمموزی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، کارنامەی مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی نوێی بەریتانیای لەبەغدا وەرگرت و لەو چوارچێوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە عێراق کار دەکات بەئاڕاستەی ھێنانەکایەوەی پەیوەندی هاوسەنگ لەسەر بنەمای کارکردنی هاوبەش لەگەڵ دۆستەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پاڵپشتیکردن لە ھەماھەنگی ئابووری و بازرگانی و تەندروستی و ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەگژاچوونەوی ئاڵنگارییەکانی تیرۆر و توندڕەوی.

لای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق و خواستی پتەوکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەبوارەکانی ئابووری و رۆشنبیری و پشتیوانی لە وەبەرهێنان و برەودان بەدەرفەتی گەشەپێدان و پێشکەوتن بۆ عێراق دووپاتکردەوە.

Presedent

هەڵبژاردە