سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی سوریا ئەنجامدا

2021/07/15


دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕو پێنجشەممە 15 ی تەمموزی 2021 پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و تێیدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، کە پەیوەندیی مێژوویی و جوگرافی و کۆمەڵایەتی نزیکن، هەروەها باس لە ئاڵنگارییە هاوبەشەکان کرا، بەتایبەتی شەڕی دژ بە تیرۆر.

لە درێژەی گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا، جەختیکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی لە بەرامبەر مەترسییە هاوبەشەکان، بەتایبەتی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر کە دەیانەوێت سەقامگیری و ئاسایشی هەردوو وڵات و ناوچەکە بشێوێنن، هەروەها دووپاتیکرایەوە لە رێگەنەدان بە گروپە تیرۆریستییەکان تاوەکو بوشاییە ئەمنییەکان بقۆسنەوە بۆ ئەنجامدانی کارە تاوانکارییەکانیان، چونکە هەردوو گەلی عێراق و سوریا بەدەست تاوانە قێزەونەکانی تیرۆریستان ناڵاندویانە.

Presedent

هەڵبژاردە