سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق

2021/07/18


دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕو یەکشەممە 18ی تەمموزی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی وڵات، و دووپاتکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی دۆخی ئەمنی و دیالۆگ و بەیەکگەیشتن و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاسایش و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دابینکردنی بژێوی ژیانی خەڵک، هەروەک جەختکرایەوە لەگرنگی درێژەدان بە هەوڵە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرا، و دووپاتکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لەھەموو رێوشوێنێک بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی و پاکوبێگەری ھەڵبژاردنەکان، تاوەکو ھەڵبژاردنەکان رەنگدانەوەی خواستی راستەقینەی دەنگی دەنگدەران بێت دوور لە ساختەکاری و فرتۆفێڵ و زامنکردنی دەرفەتی بەشداری بەرفراوانی خەڵک.

Presedent

هەڵبژاردە