لەمیانی پێشوازیکردنی لە بلاسخارد.. سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە پێویستی دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داھاتوو لەسەر بنەمای دادپەروەری

2021/07/19

دکتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 19 ی تەمموزی 2021 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین ھێنیس بلاستخارد، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی گرتنەبەری گشت رێوشوێنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەسەر بنەمای دادپەروەری لە قۆناغە جیاجیاکاندا، تاوەکو ئەنجامەکەی جێگای متمانە گەلی عێراق بێت، هەروەها جەخت لە ھێنانەدی خواستی ئازادانەی خەڵک کرایەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان دوور لە فشار و ساختەکاری و فرتۆفێڵ و گرنگی بەھێزکردنی سەقامگیری ئەمنی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە مەرجەکانی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان.

Presedent

هەڵبژاردە