سەرۆک بەرهەم پەیوەندی تەلەفۆنی لە سەرۆک سیسی و شێخ تەمیم بن حەمەد و شێخ محەمەد بن زاید پێگەیشت

2021/07/19


دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەجیا سێ پەیوەندی تەلەفۆنی پێگەیشت لە ھەریەک لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە، ئەمیری قەتەر و شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، تێدا پیرۆزبای جەژنی قوربانیان لە سەرۆک بەرھەم کرد و ھیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنیان بۆ گەلی عێراق خواست، ھەروەھا جەختیانکردەوە لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی هاوبەش و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە گشت ناوچەکەدا.

ھەر لە درێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا سەرۆک کۆمار هیوای خواست ئاشتی و ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی باڵبکێشێت بەسەر تەواوی ناوچەکەدا، ھاوکات دووپاتیکردەوە لەگرنگی کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان لەرێگەی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش.

Presedent

هەڵبژاردە