سەرۆک بەرھەم ساڵح پیرۆزبایی ساڵی نوێی کۆچی لە خەڵکی عێراق و سەرجەم موسڵمانانی جیھان دەکات

2021/08/09


"بەبۆنەی ھاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچی جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی گەلی عێراق و سەرجەم موسڵمانانی جیھان دەکەم، ئەم بۆنە پیرۆزە، خۆڕاگری و دڵسۆزی و قوربانیدان و کەرامەت و تێکۆشانمان بە بیر دەھێنێتەوە لەپێناو ھێنانەدی چاکەخوازی و بەهێزکردنی گیانی یەکریزی و پێکەوەبوون و هاوکاری و ھەماھەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیران و ئاستەنگەکان.

لە کاتێکدا یادی ساڵی نوێی کۆچی دەکەینەوە، ئەرکی نیشتمانی زۆرمان لە پێشە و پێویستە جێبەجێ بکەین، کە خۆی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی بەتوانا و خزمەتکاری خەڵک دەبینێتەوە کە خێروبێری وڵات بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتانی فەراھەم بکات و لەگەڵ گەلی خۆی و دراوسێکانی بە ئاشتی و ئاسایش بژێت. بۆیە جەختدەکەینەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئایندە لەسەر بنەمای ھێنانەدی خواستی ئازادانەی گەلی عێراق بۆ ئایندەیەکی باشتر کە شایستەی خۆڕاگری و خەبات و قوربانیدانی گەل بێت، ھاوکات سەرەتایەک بێت رووەو چاکسازی بنەڕەتی و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و حوکمڕانی تەندروست و گەل سەرچاوەی حوکمڕانی و خاوەن بڕیار بێت دوور لە ھەر دەستوەردانێک.

لەخوای گەورە داواکارین ئاسایش و سەقامگیری باڵبکێشێت بەسەر وڵاتەکەمان، ھەروەھا گەلی عێراق بپارێزێت و ھەمیشە لە خێر و خۆشەویستی و ئاشتی دا بێت.
هەموو ساڵێک عێراق و گەلەکەمان لە خۆشیدابن..

بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق"

Presedent

هەڵبژاردە