سەرۆک کۆمار: عێراق پەرۆشی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بەتایبەتی رووەو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە

2021/09/06

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 پێشوازیکرد لە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا.

لەو دیدارەدا باس لەپەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا کرا و جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا، ھەروەھا بەگرنگییەوە ئاماژە کرا بە پێشکەشکردنی پشتیوانی یەکێتیی ئەوروپا بە عێراق، بەتایبەتی لە بوارەکانی سیاسەت و ئاسایش و ھاوکارییە مرۆییەکان و ئابووری و پرۆژە خزمەتگوزاییەکان و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، عێراق پەرۆشی پتەوکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ سوود وەرگرت لەئەزموونی ئەوروپا لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا، ھاوکات ئاماژەیکرد بەگرنگی بەھێزکردنی ھاریکاری لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و کۆتای ھێنان بە قەیرانەکان و ھێنانەکایەوەی ئاشتی و پتەوکردنی ھەماھەنگی ئابووری و بازرگانی، ھەروەھا راشیگەیاند بۆ ھێنانەدی ئەو ئامانجانە پێویستە زامنی ئاسایش و ئارامی عێراق بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی بەھێزکردنی هەماهەنگی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەوروپا بەئاڕاستەی ریشەکێشکردنی تیرۆر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا، ھەروەھا دووپاتیکردەوە لەپێویستی پشتیوانیکردن لەگەشەپێدانی ئابووری و یارمەتیدانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە بە تاڵانبراوەکان بۆ دەرەوەی وڵات و پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ بەرنگاربوونەوەی قەیرانی گۆڕانی کەشوھەوا و پاراستنی ژینگە، چونکە ھەموو ئەمانە ئاستەنگی گەورەن کە رووبەڕووبووی عێراق و ناوچەکە و جیھان بووەتەوە. 

لای خۆیەوە جۆزێپ بۆرێل، جەختی لە پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ پشتگیری و یارمەتیدانی عێراق لەبوارە جیاجیاکاندا و پشتیوانی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق، ھەروەھا پێشکەوتنەکانی عیراقی بەرزنرخاند، بەتایبەتی لەرووی پەرەپێدانی پەیوەندییە ھاوسەنگەکانی لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە.

Presedent

هەڵبژاردە