سەرۆک بەرھەم جەختدەکاتەوە لەگرنگی ئەنجامدانی چاکسازی بنەڕەتی لە کەرتی گشتی و تایبەت و دانانی پلان بۆ کەمکردنەوەی کێشەی بێکاری و هەژاری

2021/09/07

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ  سێشەممە 7 ی ئەیلولی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانان.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم دووپاتیکردەوە لە رۆڵی گرنگی وەزارەتی پلاندانان بۆ داڕشتنی سیاسەتی پێشکەوتن و گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کە پێویستە بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دابینکردنی ئامار و داتا بەتایبەتی لەقۆناغی ئێستادا بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بنەڕەتی لە سەرجەم کەرتە جیاجیاکاندا لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری عێراق، ھەروەھا ئاماژەی بەگرنگی چاکسازیی لە کەرتی گشتی و تایبەت و پەرەپێدانی پلانەکان کرد بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی کێشەی بێکاری و هەژاری.

لەلای خۆیەوە وەزیری پلاندانان پوختەیەکی لە بارەی کاروباری وەزارەتەکەی پێشکەشی سەرۆک کۆمار کرد، ھاوکات پلانی داهاتووی وەزارەتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای دامەزراوەکانی دەوڵەت بەرەو باشتر خستەروو.

Presedent

هەڵبژاردە