سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان

2021/09/11

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک و ئازاد تۆفیق رەحیم، پارێزگاری هەڵەبجە و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە بەھێزکردنی هەوڵەکان کرا، بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لەگرنگی پاراستنی مافە رەواکانی ھاووڵاتیان بێ جیاوازی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لەگرنگی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و ریشەیی بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بەتایبەتی کێشە داراییەکان و پاراستنی مافە رەواکانی خەڵک و مووچەخۆران و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی.

Presedent

هەڵبژاردە