سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرک

2021/09/23

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە نیویۆرک لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازیکرد لە ئەمیر عەبدولھەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دراوسێ و پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان و پتەوکردنی ھاریکاری ئابووری و بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێران و کاراکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەردوولا.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران گرنگی ھەیە بۆ ھەردوو وڵات و گشت ناوچەکە، ھەروەھا ئاماژەی بەهەوڵەکانی عێراق کرد بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و مسۆگەرکردنی ئارامی ناوچەکە.

ھاوکات سەرۆک بەرھەم رایگەیاند، عێراق کار دەکات بەئاڕاستەی ئەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندی گەلان لەپێناو کارکردن و هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر و قەیرانی تەندروستی و هەڕەشەی گۆڕانی کەشوھەوا، ھەروەھا جەختیکردەوە کە ئاسایش و ئارامی عێراق بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە.

لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق دووپاتکردەوە، ھەروەھا جەختیکردەوە کە ئێران چاوی لەپتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ھاریکاری ئابووری و بازرگانییە لەگەڵ عێراق، ھەروەک بەگرنگییەوە باسی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی عێراق کرد بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە.

Presedent

هەڵبژاردە