سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ مەشعەل ئەحمەد سەباح، جێگری ئەمیر و شازادەی جێنشینی کوەیت پێگەیشت

2021/10/12


د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ مەشعەل ئەحمەد سەباح، جێگری ئەمیر و شازادەی جێنشینی کوەیت پێگەیشت و سڵاو و رێزی نەواف ئەحمەد سەباح، ئەمیری کوەیتی گەیاندە سەرۆک بەرھەم، ھەروەھا شێخ مەشعەل پیرۆزبایی خۆی و ئەمیری کوەیتی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ھیوای خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بۆ گەلی عێراق خواست.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بەرهەم سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە شێخ مەشعەل ئەحمەد سەباح، ھاوکات سڵاو و رێزی تایبەتی خۆی ئاڕاستەی نەواف ئەحمەد سەباح ئەمیری کوەیت کرد و ھیوای تەندروستی باشی بۆ ئەمیری کوەیت و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری بۆ گەلی کوەیت راگەیاند.

Presedent

هەڵبژاردە