سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

2021/11/18


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لەدیدارەکەدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیری و پشتیوانی لەهەوڵەکانی عێراق کرایەوە بۆ بەھێزکردنی ئارامی و ئاسایش و باشترکردنی دۆخی ئابووری و گەشەپێدان، ھەروەھا باس لە دۆسی ھەڵبژاردنەکان و تانە و سکاڵاکان کرا لە چوارچێوەی یاسا و چارەسەرکردن و یەکلایکردنەوەی بە رەچاوکردنی شەفافی و کاری پیشەییانە تاوەکو متمانە بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان بەھێزتر بکرێت و ھاوکات حکومەتێکی کارای کاریگەر بێتەئاراوە کە ماف و داواکارییە رەواکانی عێراقییەکان بھێنێتەدی.

Presedent

هەڵبژاردە