سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق

2021/11/21

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 پێشوازیکرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و لە بارەی بارودۆخی گشتی وڵات و دۆسیەی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیانکرد.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەھێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزی نیشتمانی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتەکان و سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی، جەخت لەگرنگی پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و پێویستی یەکلایکردنەوەی تانە و سکاڵاکان کرایەوە بەپێی یاسا و لە رێگەی دەسەڵاتی دادوەری تایبەتمەند و بە شێوەیەکی پیشەیی و بێلایەنانە تاوەکو دەرەنجامەکانی لەسەر بنەمای یاسایی و دەستوور بێت رووەو پێکھینانی حکومەتێکی کارای کاریگەر کە لە ئاست قۆناغەکە و جێبەجێکردنی داوا رەواکانی خەڵک بێت بۆ ژیانێکی باشتر.

Presedent

هەڵبژاردە