لەمیانی پێشوازیکردنی له وەزیری دەرەوەی سوید.. سەرۆک بەرهەم بەگرنگییەوە باسی لە هەماهەنگی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی کرد بە ئاڕاستەی ریشەکێشکردنی تیرۆر و توندڕەوی و گەندەڵی و بەگژاچوونەوەی گۆرانی کەشوھەوا

2021/11/22

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید.

لەدیدارەکەدا باس لەپەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان کرا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو گەلی دۆست بکات، ھەروەھا ئاماژە بە پشتیوانی حکومەت و رێکخراوە سویدییەکان کرا بۆ گەلی عێراق لەبوارە مرۆییەکان و باوەشکردنەوە بۆ رەوەندی عێراقی و پشتگیریکردن لە ھەوڵەکانی عێراق بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لەگرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و سوید لە رێگەی یاداشتنامە و رێککەوتننامە دووقۆڵییەکان، ھاوکات ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی عێراق بەگرنگییەوە دەروانێتە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دۆستەکانی لە گۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پشتیوانیش دەکات لە ھەماھەنگی ھاوبەش بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و توندڕەوی و گەندەڵی و بەگژاچوونەوەی لێکەوتە مەترسیدارەکانی گۆرانی کەشوھەوا و پاراستنی ژینگە.

سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستەروو، سیاسەتە ھاوسەنگەکانی دەرەوەی عێراق ھەنگاوێکە بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی، ھەروەھا دووپاتیکردەوە کە سەقامگیری عێراق بنەمایەکی گرنگی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەیە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوید پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی ئابووری عێراقی لە رێگەی پلانی چاکسازی نیشتمانی دووپاتیکردەوە، ھەروەھا ستایشی پێشکەوتنەکانی عێراقی کرد لەسەر ئاستی نیشتمانی و هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە.

Presedent

هەڵبژاردە