سەرۆک کۆمار: عێراق بەگرنگییەوە دەڕوانیتە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ بەهێزکردنی پلانەکانی چاکسازی ئابووری و دەرفەتی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت

2021/11/24

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە بارۆنە ئیما نیکۆلسۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی عێراق - بەریتانیا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە هاوبەشەکانی عێراق و بەریتانیا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبواری جیاجیا، بەتایبەتی لەبواری ئابووری و بازرگانی و رەخساندنی دەرفەتی هەلی وەبەرهێنان لە عیراق، ھەروەھا ئاماژەکرا بەگرنگی کۆنگرەی "پێکەوە عێراق بونیاد دەنێین" کە دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی بازرگانی عێراق - بەریتانیا و بە بەشداری حکومەت و کۆمپانیا و بازرگانانی هەردوولا رێکخرابوو.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، عێراق بەگرنگییەوە دەڕوانیتە پشتیوانی دۆستەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوکاری بۆ پەرەپێدانی ئابووری و ئەنجامدانی چاکسازی دارایی و پشتیوانی دەرفەتی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت لە رێگەی پلانەکانی چاکسازی نیشتمانی و پەیوەندییە ئابوورییەکان و کەمکردنەوەی بارگرژییە سیاسیەکانی ناوچەکە.

Presedent

هەڵبژاردە