سەرۆک بەرهەم: ناوچەکە رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە بۆیە پێویستە ھەماھەنگی بکرێت لە پێناو کۆتایی ھێنان بە باگرژییەکان لە رێگەی دیالۆگ

2021/11/25

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە بروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیای لە عێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا و گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگی و هاوکاری لەبوارەکانی ئاسایش و بەرگری و بازرگانی و ئابووری و کەلتووری، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ھەردوو گەلی دۆست بکات.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەبارودۆخی ناوچەکە کرا و سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە کە ناوچەکە رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە بۆیە پێویستە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی بکرێت بۆ تێپەڕاندنی جیاوازییەکان و کۆتایی ھێنان بە بارگرژییەکان لە رێگەی دیالۆگ، ھاوکات ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی پەیوەندییە ھاوسەنگەکانی عێراق ئامانج لێی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، ھەروەک دووپاتیکردەوە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکەیە.

Presedent

هەڵبژاردە