سەرۆک کۆمار: ئاسایش و سەقامگیری عێراق بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیە

2022/01/05

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2022 پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ریتچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان و پتەوکردنی هەماهەنگی و ھاوکاری نێوان هەردوولا بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
 
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لەگرنگی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە لە رێگەی پشتیوانی لە دیالۆگ و لێکنزیکبوونەوە، ھەروەھا دووپاتیکردەوە لە رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکەدا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق وەک بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

Presedent

هەڵبژاردە