پەیامی ھاوخەمی سەرۆک بەرھەم بۆ خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو محەممەد مەعسوم ھەورامی

2022/01/06


برای بەڕێزم د. فوئاد مەعسوم

خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو محەممەد مەعسوم ھەورامی

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (محەممەد مەعسوم ھەورامی) مان بیست.

خەبات و نیشتمانپەروەری بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە پێناو ئازادی و رزگاری گەل و نیشتمان دیار و بەرچاوە.

به‌م بۆنه‌یه‌‌وه‌‌، پرسه ‌و هاوخه‌می قووڵی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و کەسوکار و بنه‌ماڵەی خوالێخۆشبوو محەممەد مەعسوم دەکەم، داواکارم له‌ یەزدانی مەزن خوالێخۆشبوو‌ به‌ به‌هه‌شت شاد بکات و سه‌بووری و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات.


بەرهەم ساڵح 
سەرۆك كۆماری عێراق

Presedent

هەڵبژاردە