سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق

2022/01/06


د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 6 ی کانوونی دووەمی 2022 پێشوازیکرد لە ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی و ئابووری و فەرھەنگی و کەلتووری و ژینگەیی لە رێگەی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات.

هەر لەدیدارەکەدا ئاماژەکرا بە پێشھات و گۆڕانکارییەکانی جێی بایەخی ھەردوولا و جەختکرایەوە  لەگرنگی بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش و کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی رۆڵی گرنگی عێراق لەناوچەکەدا.

Presedent

هەڵبژاردە