سەرۆک بەرهەم دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لە سەرۆکی میسر و ئەمیری قەتەر پێگەیشت

2022/05/01


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە، ئەمیری قەتەر پێگەیشت و جەژنە پیرۆزەیان لە سەرۆک بەرھەم کرد، ھەروەھا ھیوای ئاشتی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیان بۆ گەلی عێراق خواست.

لەمیانی ھەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکان، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە بکات.

ھاوکات لەمیانی ئەو دوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بەرهەم ئومێدی خواست کە کۆتایی بێت بە بارگرژییەکانی ناوچەکە و ئاسایش و سەقامگیری بەرقەرار بێت، ھەروەھا دووپاتیکردەوە لە پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە پێناو ھێنانەدی خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە.

Presedent

هەڵبژاردە