سەرۆک کۆمار: پێویستە فشار بۆ سەر تیرۆر زیاتر بکرێت و بۆشاییە ئەمنییەکان پڕ بکرێتەوە

2022/05/09

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە جومعە عەناد، وەزیری بەرگری.

لەدیدارەکەدا باس لەبارودۆخی ئەمنی وڵات و هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە چەکدارەکان کرا بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، لەوبارەیەوە وەزیری بەرگری پێشکەوتنەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی بۆ سەرۆک کۆمار روونکردەوە سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە پێویستی پڕ کردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و بەگژاچوونەوەی تیرۆر لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری هاووڵاتیان و فشار خستنە سەر پاشماوەکانی تیرۆریستان، ھەروەھا ستایشی هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی کرد بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامی تیرۆریستان، ھاوکات دووپاتیکردەوە لەگرنگی پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.

Presedent

هەڵبژاردە