سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق

2022/05/09

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 9 ئایاری 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە ئارتورۆ ئەنیبال رامیریز، باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات، ھەروەھا گفتوگۆکرا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان، ھاوکات باڵیۆزی ڤەنزوێلا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکان دووپاتکردەوە.

Presedent

هەڵبژاردە