سەرۆک بەرھەم جەختدەکاتەوە لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا بەئاڕاستەی کاری ھاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و گۆڕانی کەشوهەوا و ھەماھەنگی ئابووری
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئایاری 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئیریک شۆڤالییە، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست و رێکاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەئاڕاستەی کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ھەماھەنگی ئابووری و بازرگانی و کەلتووری و پاراستنی ژینگە و چارەسەرکردنی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان تاوتوێکرا و جەختکرایەوە لەپێویستی کۆتایی ھێنان بە بارگرژییەکانی ناوچەکە و پتەوکردنی هەماهەنگی لە رێگەی دیالۆگ لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
Presedent