سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە شێخ محەممەد بن زاید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئیمارات
برای بەرێزم شێخ محەممەد بن زاید ئەل نهیان
سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو
بەناوی خۆم و بەناوی گەلی عێراقەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستەی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتوو، داواش لە خودای گەورە دەکەم هەنگاوەکانتان ببێتەمایەیی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلی ئیماراتی دۆست.
ھەروەک دووبارە سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بە بەرێزتان و گەلی ئیمارات رادەگەینم بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نهیان، ھاوکات دووپاتدەکەینەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست، بەرەو هاوکاری زیاتر لە هەموو بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات، ھەروەھا ببێتەمایەیی چەسپاندنی بەهاکانی ھاریکاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا.
لەگەڵ رێزی زۆرمان
براتان
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
Presedent