پەیامی ھاوخەمی سەرۆک بەرھەم بۆ خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵەی مامۆستا عەزیز گەردی
به‌داخێکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد مامۆستا (عەزیز گەردی) مان پێگه‌یشت.
مامۆستا عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێرێکی به‌ناوبانگ و داهێنه‌ر بوو، کارەکانی گوزارشت بوون له په‌یامی مرۆڤایەتی و کوردایه‌تی، خزمەتێکی زۆری بواری رۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کردووە، کۆچی دوایی خه‌ساره‌تێکی گه‌وره بوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، پرسه و هاوخه‌می قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنهماڵەی مامۆستا عەزیز گەردی دەکەم، داواکارم له خودای گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بکات و سه‌بووری و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
د. بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
Presedent