سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی حوزەیرانی 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەلومەرجی سیاسی و ئەو ئالێنگارییانەی رووبەڕووی وڵات دەبێتە لەم قۆناغەی ئێستادا و جەختکرایەوە لە پێویستی کارکردن بۆ پتەوکردنی سازان و یەکڕیزی و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و کێشەکان بەگیانی بەرپرسیارێتی و نیشتمانی و پێشخستنی بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و باشترکردنی بژێوی ژیان و ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی و چەسپاندنی مەرجەعیەتی دەوڵەت.
Presedent