سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی مەدەنی

2022/06/21

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە 21ی حوزەیرانی 2022 لە کۆشکی سەلام  لەبەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی مەدەنی و سەبارەت بە ھەلومەرجی سیاسی وڵات گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە لەگرنگی کۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لەبەر رۆشنایی ئەو ئالێنگارییانەی رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە و پێویستی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی لە پێناو بەرنگابوونەوەی ئاستەنگەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە گیانی بەرپرسیارێتی، ھەروەھا جەختکرایەوە لە گرنگی کارکردن بۆ دابینکردنی داوا رەواکانی خەڵک و بەھێزکردنی ئاسایش و ئارامی و چەسپاندنی مەرجەعیەتی دەوڵەت.

Presedent

هەڵبژاردە