سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفونی لە پادشای ئوردن پێگەیشت
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١٠/١٥ سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیوەندییەکی تەلەفونی لە خاوەنشکۆ شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن پێگەیشت، لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا شا عەبدوڵا بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزیان بە سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ فەخامەتیان خواست لە بە جێگەیاندنی ئەرکەکەیدا، ئاماژەشی کرد بۆ پەیوەندی قوڵی برایانەو هاریکاری بەهێز کە هەردوو وڵات پێکەوە گرێدەدات.
لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆمار سوپاسی پادشای ئوردنی کرد بۆ ئەو هەستەی دەریبڕیوەو دوپاتی کردەوە لەسەر پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان عێراق و ئوردن، گرنگی کاری هاوبەش کە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا بکات و فەخامەتیان هیوای خۆشگوزەرانی بۆ پادشاو گەل و حکومەتی ئوردن خواست.
Presedent