سەرۆک کۆمار لە کۆنفرانسی باڵای کەشوهەوا (COP 27) وتارێک پێشکەش دەکات

2022/11/07

سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی ٧ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢ ، لە شاری شەرم شێخی کۆماری میسری عەرەبی بەشداریکرد لە کۆبونەوەی باڵای کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان COP 27  .
سەرۆک کۆمار لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لێکرا.
لە میانی دانیشتنەکەدا، سەرۆک کۆمار وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا روناکی خستە سەر ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە لەوانەش کەمی ئاو و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر کشتوکاڵ و زۆنگاوەکان و ژیان.
سەرۆک لەتیف جەمال رەشید باسی لەو چارەسەرانە کرد لە عێراق کە گیراونەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئاستەنگانە، جەختی کردەوە لە گرنگی هەماهەنگی هەوڵە مرۆییەکان بۆ هەمەهانگی هاوبەش و کاریگەر لە پێناو پاراستنی بون و ژیان.

ئەمەش دەقی وتارەکەیە :

“جەنابی سەرۆک، لە سەرەتا ڕێگەم بدەن بەناوی کۆماری عێراقەوە سڵاو و ستایش بنێرم بۆ سەرۆک عەبدولفەتاح سیسی و پشتگیری و پشتیوانی پێشنیازی سەرۆک سیسی بکەم بۆ وەستاندنی شەڕ لە ئۆکرانیا، سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ئەو پێشنیازە دەردەبڕین.

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز سەرۆک عەبدولفەتاح سیسی،
سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی بەڕێز.
برایان و بەڕێزان ، پادشا و میر و سەرۆک و شازادەکان و سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەڕێزەکان .
ئامادەبووانی بەڕێز.

ڕێگەم بدەن سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی  برایان بکەم لە کۆماری میسری عەرەبی بۆ پێشوازیی گەرم گوڕیان و هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی کۆنفرانسەکە، ئەمەش نیشانەیەکی گرنگ دەردەخات لە هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا و پەرۆشی بۆ  دروستکردنی پلاتفۆرمێکی وەڵامدانەوەی ژینگەیی کاریگەر لەبەرامبەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە ڕووبەڕووی هەسارەکەمان دەبێتەوە و کاریگەرییەکانی دەرئەنجامی خراپی خستۆتەوە بە تایبەت  لەسەر ئابووری و تەندروستی.
لەم ئاستەدا دیارترین ئاڵەنگاری کە لە عێراقدا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە کێشەی ئاوە و ئەمەش ڕەنگە بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمان بێت ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە میزۆپۆتامیا ڕووبەڕووی کەمی ئاو بووەتەوە دوای ماوەیەکی زۆر کە تیایدا لافاو کێشەیەکی گەورە بووە بۆ دانیشتوان و کشتوکاڵ و ژیان .
ئەم قەیرانە وای لە دەزگاکانی حکومەت کردووە کە سیاسەتی کشتوکاڵی لەو ناوچانەدا کە بۆ کشتوکاڵ پشت بە ئاودێری دەبەستن پەیڕەو بکات لە رێگەی کەمکردنەوەی ئاودێری،کە ئەمە تارماییە بەسەر ژیان و گوزەرانی کۆمەڵی کشتوکاڵی عێراق و دانیشتوانی گشتیدا. جگە لە ڕێژەی زیادبونی بە بیابانبوون و زیانەکانی تری ژینگەیی و تەندروستی و ئابووری کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت.
لەم ڕووەوە ڕووبەرێکی بەرفراوانی زۆنگاوەکانی باشووری عێراق کە لە سەردەمی دیکتاتۆرییەتدا وشکبون و لە ساڵی ٢٠٠٣وە هەوڵمان دەدا بۆ زیندووکردنەوەیان لەم دواییانەدا گەڕانەوە هەمان دۆخ کە ئەویش ڕووبەڕووی کێشەی وشکەساڵی بونەوە لەژێر کاریگەری دابەزینی ئاستی هاتنی ئاو بۆ ئەو ناوچانە.
قەیرانەکە لەگەڵ کەمی باران و وشکەساڵی لەم ساڵانەی دواییدا چەند هێندە زیادی کرد، کشتوکاڵ ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بوو، هەروەها ئەمەش بوو کە کێشەکانی بیابانبوون چەند هێندە کرد، هەروەها ئاڵەنگاری جددی بۆ سامانی کشتوکاڵی و ئاژەڵی دروستکرد.
بەم پێیە ڵێپرسراوانی پەیوست بە ئاو لە حکومەتی عێراق لەگەڵ برایان لە کۆماری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران کاریان کرد بۆ ئەوەی پشکێکی دادپەروەرانە لە ئاو بۆ دیجلە و فورات و لقەکانی و پاشان بۆ زۆنگاوەکان بگیڕنەوە  کە بەشێکی ژیانی ئەو ناوچانە پیک دەهێنن هەر لە مێژووی شارستانییەتە مرۆییەکان، هەروەها لایەنێکی جەوهەری تر بریتیە لە بوژانەوە لە وڵاتەکەماندا، کە هەمیشە فاکتەری جەوهەری بووە بۆ پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی نەک تەنها بۆ عێراق، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە.
زیادبوونی وشکەساڵی لە وڵاتەکەماندا ئاڵنەگارییەکی جددی بۆ بژێوی هاووڵاتیان و ئابووری دەوڵەت دروست دەکات، بەڵام کاریگەری لەسەر ژیان و ژینگەی ناوچەکە بە گشتی و تەنانەت بچووکبوونەوەی رووبەری سەوزایی لە جیهاندا هەیە.
ئێستاش بە هیوای ئەوەین هاریکارییەکی بەرفراوانتر بەدی بێت و چاوەڕوانیمان لەوانەی کە  دەسەڵاتیان بەسەر ئاو و سیاسەتە لە هەردوو وڵاتی دراوسێ بەتایبەتی براکانمان لە تورکیا.
بەداخەوە زۆرێک لە پلانەکانی گەشەپێدانی کشتوکاڵی و باشترکردنی ژینگە بەهۆی دۆخی توندوتیژی و تیرۆرەوە پێچەوانە بووەوە و داگیرکردنی بەشێک لە شار و گوندەکانی عێراق لەلایەن تاقمی تاوانکاری (داعش) یەکێک بوو لە ئاڵەنگارییە هەرە جدییەکان کە ڕووبەرێکی زۆری کێڵگە و باخچەکان زیانیان بەرکەوتووە. لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە بیابانبوون نزیکەی لەسەدا چلی ڕووبەری وڵاتەکەمانی خستووەتە مەترسییەوە، لە کاتێکدا یەکێک بوو لە بەپیتترین و بەرهەمدارترین ولاتانی ناوچەکە.
بۆیە برایان، بەڕێزان، خاوەنشکۆ و شازادەکان،
 بە مەبەستی پەرەپیدانی هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی زیادبوونی ڕێژەی بیابانبوون، لایەنێکی گرنگی سیاسەتی کشتوکاڵی و ژینگەییمان لە حکومەتی عێراقدا دەبێتە کارکردن لەسەر فراوانکردنی رووبەری سەوزایی و زیندووکردنەوەی رووبەری وشک بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ سنووردارکردنی زیانەکانی ژینگە کە بەهۆی جووڵە و زریانی تۆزاوییەوە دەردەکەوێت هەروەها بەرپرسیارێتی حکومەتە کار لەسەر ڕێکخستن و یەکخستنی سیاسەتەکانی ئاو و دابینکردن و جێبەجێکردنی بەڕێوەبردنی تەکنیکی ئاو بکات لە پێناو باشترکردنی سیستەمی ئاودێری و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو.
هەوڵەکان لە عێراق بەردەوامن بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازدا بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە وەبەرهێنانی گونجاو لە دەردانی غازدا، کە بوارێکی گرنگە لە پاراستن و پاککردنەوەی ژینگەدا. ڕەنگە ئەم هەوڵانە بە هۆی شەڕی ئێمە دژی تیرۆرەوە کۆسپی بۆ دروست بوبێت، بەڵام بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە هەڵوەستەی جددیان لەسەر بکەین و بەو جددییەوە لێی بڕوانین کە شایەنیەتی،  بەجۆرێکە لە ئێمەوە دڵنیای دەدین کەپەرە بە سیاسەتەکانی حکومەت بدەین لە داهاتوودا لەوەبارەیەوە.
عێراق یەکێک بووە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی گەرمبوونی گۆی زەوەییەوە.
عێراق بەشێکە لە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و بەدەست کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەرمبوونی گۆی زەوەییەوە دەناڵێنێت، ئێمە بەشداریی خۆمان دوپات دەکەیەننەوە لە هەوڵەکانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی ئەو دیاردەیە سەرەڕای ئەوەی کە لە ئەنجامی تیرۆر و توندوتیژی ڕووبەڕوومان بووەتەوە.
ئەوەی ئێستا لە عێراقدا کاری لەسەر دەکەین، هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی ئابووری و خۆجێیکردنی ڕێگاکانی وەبەرهێنانی کەشوهەوایە لە کەرتە گرنگە جیاوازەکان و کارکردن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو کە چەمکەکانی گەشەی سەوز بەرز بکاتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا عێراق بەڵگەنامەی تۆکمەی خستەڕوو کە بەردەوامیی دەدات بە ڕێکارەکانی پێشخستنی کارەکان و دانانی پلان بۆ دڵنیابوون لەو هەڵانە.
هیواداریەن پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنرێت کە یارمەتیدەر بێت لە پێشخستنی ئەم سیاسەتانە و چالاککردنی پلان و ستراتیژییەکان، بە ئومێدی ئەوەی ببێتە هۆی پەسەندکردنی وزەی نوێبووەوە و میکانیزمی پاک و پاڵپشتی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی، و بەشداریکردن لە پاراستنی ژینگە و سەلامەتی کەشوهەوا .
لێرەدا جەخت لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان وڵاتان دەکەینەوە.
هەروەها جەخت لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی دادپەروەرانە و پشتیوانیکەر بۆ ئەم هەوڵانە دەکەینەوە.
خەمی ئێمە بۆ ژینگەیەکی پاک یەکێکە لە بەرپرسیارێتییەکانمان بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوومان، چونکە ژینگەیەکی پاک و سامانی سروشتی بە ئاویشەوە بۆ هەموو نەوەکانە.
سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو هەوڵە دڵسۆزانە دووپات دەکەمەوە.
پڕ بەدڵ هیوا بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانسەکە دەخوازم بۆ ئەوەی هەنگاوێکی گرنگ بێت لە هەوڵە مرۆییەکان بە ئامانجی چەسپاندنی هاوبەشییەکی کاریگەر و بەرهەمدار لە نێوان هەمووان لە پێناو پاراستنی ژیان و پاکی کەشوهەوای هەسارەکەمان.

سڵاو سەلامی پەروەردگارتان لێبیت"..


Presedent

هەڵبژاردە