سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەش بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەری وڵات

2022/11/22


 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید  , رۆژی سێ شەممە ٢٢ ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢ ، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی. 

 لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، مەسەلەی ئاوارەکان و ئەو بارودۆخە سەختەی ژیانیان کە لە کەمپەکانی ئاوارەدا بەڕێی دەکەن گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و هەوڵی هاوبەش بدرێت بۆ زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی و ئۆقرەیی بۆ ئاوارەکان و ماڵ و زێدی نیشتەجێبونیان زامن بکرێت.

 هەر لەو دیدارەدا  باس لە پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووری کرا، هاوکات پاڵپشتی هەنگاوەکانی حکومەتی ناوەندییان کرد لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی، کە ئامانج لێی دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتییانە بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆیان.

 لەو نێوەندەشدا باس لە پەیوەندییەکان عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرا، کە پێویستە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش بنیات بنرێت، هەروەها جەختیانکردەوە  لەسەر هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق.


 سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆرستانی داعش، گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەشی نێوان هەموو هێزە ئەمنییەکان دوپاتکرایەوە بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆر و لەناوبردنی حەشارگەکانیان بە شێوەیەک کە ژیانی هاووڵاتیان و ماڵ و موڵک و سەریان پارێزراوبێت.

 هەر لەو دیدارەدا ، لەسەر مەسەلە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم، سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی پەسەندکردنی دیالۆگی بنیاتنەر و پەلەکردن لە پەسەندکردنی قانونە هەڵپەسێردراوەکان لە پەرلەمانی عێراق و گەیشتن بە چارەسەر بە گوێرەی دەستوور و ئەو قانونەی کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا بەدەست دێنێت و پێداویستییەکانیان دابین بکات .

Presedent

هەڵبژاردە