سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح

2022/11/23

 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە ٢٣ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح.
 لە کۆبوونەوەکەدا ، هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر  پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری لەپێناو باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری هاوڵاتیان.
 هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات کرا، هەروەها گرنگی یەکخستنی دیدگاکان و هەماهەنگی بەردەوام و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن دوپاتکرایەوە بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزێت.

Presedent

هەڵبژاردە