سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی چەسپاندنی دادپەروەری و کۆتای هێنان بە زۆڵم و نارەوایەتی دەرهەق بە بەشێک لە عێراقییەکان

2022/11/23


سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە ٢٣ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی دەستە باڵای لێپێچینەوە و دادپەروەری کە پێکهاتبو لە بەڕێزان باسم بەدری سەرۆکی دەستە و سەڵاح جبوری جێگری سەرۆکی دەستە. 

 لەو دیدارەدا ، ئەندامانی وەفدەکە ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لەبارەی ڕەوتی کار و چالاکییەکانی دەستە پێشکەش بە سەرۆکی کۆمار کرد.  
لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک کۆمار پێویستی چەسپاندنی دادپەروەری و کۆتایهێنان بە  زۆڵم ونارەوایەتی دەرهەق بە بەشێک لە عێراقییەکان و پشتیوانیکردنی ئەو توێژانەی کە تووشی نادادپەروەری و گۆشەگیری بوون دوپاتکردەوە ، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر جێبەجێکردنی قانون و بڵاوکردنەوەی چەمکی دادپەروەری و لێبوردەیی بە شێوەیەک کە ئاشتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی بچەسپێنێت.

Presedent

هەڵبژاردە