سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

2022/11/23


 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە ٢٣ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢ ، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە خاتوو جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 لە میانی دیدارەکەدا ، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کرد و ئەو هەوڵانەی کە دەنرێت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە دۆسییەکانی پەیوەست بە باشترکردنی بارودۆخی هاووڵاتیان و دۆخی ئابووری.  جەختیشکرایەوە لەسەر پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆی و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
 لە بەشێکی تری دیدارەکەدا , باس لە ڕۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، لە رووەوە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە مەسەلەکانی تایبەت بە کێشەی ئاوارەکان و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان بۆیان لە پێناو باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوە ئازار ونەهامەتیەکانیان ، هەروەها  کارکردن بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ زێدی خۆیان و کۆتاییهێنان بە  دۆسییەی  ئاوارەبوون لە وڵاتدا.
 هاوکات هەردوولا گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان و پەرەپێدانی پەیوەندی و دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسییەکان دوپاتکردەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەکتر و پاراستنی سەروەری بە شێوەیەک کە پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات ، هاوکات  پەرەبە هاریکاریش بدرێت لە کەرتەکانی تر لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەشدا.

Presedent

هەڵبژاردە