سەرۆک کۆمار بەرنامەی کاری لە ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتان وەردەگرێت

2022/11/24


 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢، لە کۆشکی بەغداد بەرنامەی کاری لە ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی وڵاتان لە عێراق وەرگرت ، کە  بریتی بون لە بەڕێزان عەبدولڕەحیم سێر خاتیم باڵیۆزی کۆماری سودان، ماتسومۆتۆ هۆتۆشی باڵیۆزی ژاپۆن، خاتوو جێسیکا سڤاردسترێم باڵیۆزی شانشینی سوید و جۆرجۆس ئەلمانۆس باڵیۆزی کۆماری یۆنان.

 لە میانی ئەو دیدارانەی کە بەجیا لەگەڵ باڵیۆزەکان بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرا کە عێراق بەو وڵاتانەوە گرێدەدات. سه رۆک کۆمار جەختیکردەوه که سیاسه تی دەرەوەی عێراق له سەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و وتووێژی بنیاتنەرانە هەڵچنراوە لە پێناو پتەوکردنی په یوەندییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بەگوێرەی بەرژەوەندییه هاوبەشەکان کە خزمەت بە گەلانی یەکتر بکات. 

 سەرۆک کۆمار  هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزە نوێکان خواست لە ئەرکەکانیاندا، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە ئاسانکاری کارەکانیان.

 لای خۆشیانەوە باڵیۆزان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێزیان دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لێیان، ویستی وڵاتەکانیان بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق لە ئاستە جیاجیاکاندا دوپاتکردەوە و جەختیانکردەوە لەسەر ویستی خۆیان بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێکی پێویست لەم نێوەندەدا بخەنەگەڕ.
 شایانی باسە لە مەراسیمەکەدا د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە ئامادەبوو.

Presedent

هەڵبژاردە