بەیاننامەی سەرۆک کۆمار بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق

2023/01/05


 لە یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی سوپای بوێری عێراقدا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی فەرماندە  و سەربازانی سوپا دەکەین کە هاوشانی یەکەکانی تری هێزە چەکدارەکانمان، بەشدارییان لە دروستکردنی داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنە گەورەکەدا کرد بەسەر تیرۆردا.
 قوربانیدانی سوپا و تەواوی هێزە چەکدارەکان، هەر لە پۆلیسی فیدراڵی و دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، ئەو مەشخەڵانە بوون کە ڕێگایان ڕۆشنکردەوە و شکۆمەندی نەتەوەیییان پاراست و سەری عێراقییەکانیان بەرزکردەوە.
 ئەم قوربانییە گەورانە لە ویژدانی گەلی عێراقدا بە زیندووی ماونەتەوە لە کاتێکدا ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی سوپای قارەمانەکەیان پیرۆز دەکەن.
 بەم بۆنەیەوە، پەرۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ چەسپاندنی بەهاکانی پیشەیی سەربازی و چەسپاندنی پرەنسیپە پیشەییەکانی سوپایەکی بوێر و دڵسۆز بۆ گەل و قوربانیدانەکانی لە پێناو وڵاتدا.
 بەزەی فراوان بۆ شەهیدانی عێراق.
 هەموو ساڵێک سوپا و هێزە چەکدارەکانمان پارێزەری سەرسەختی نیشتمان و گەل بن.
 بژی ئێوەی پاڵەوانان.
                                          
 دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
 سەرۆک کۆمار

Presedent

هەڵبژاردە