سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەزیری لاوان و وەرزش

2023/01/24


 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، رۆژی سێشەممە ٢٤ی یەنایەری ٢٠٢٣، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەحمەد موبەرقا وەزیری لاوان و وەرزش.
 لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە وەزیری لاوان و وەرزشی کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە 25هەمین پاڵەوانێتی کەنداو، جەختیکردەوە کە سەرکەوتنی شاری بەسرە لە سازدانی پاڵەوانێتی کەنداو پەیامێکی ئەرێنییە بۆ سەقامگیری دۆخی عێراق، هەروەها پەیامێکی دڵنیاکردنەوەیە بۆ جیهان سەبارەت بەو دۆخە ئارامەی کە شارەکانی عێراق بەخۆیەوە بینیوە دوای ئەوەی کە بەدەست تیرۆر و توندوتیژییەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت.
 سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی دامەزراندنی یانەی لاوان و کردنەوەی کتێبخانە و شوێنی کات بەسەربردن و وەرزشی لە هەموو شارەکاندا کرد بە مەبەستی خستنەگەڕی وزەی گەنجان لە پراکتیزەکردنی خولیاکانیان و پەرەپێدانی بەهرەکانیان .
 لە بەرامبەردا وەزیری لاوان وردەکاری پلانەکانی داهاتووی وەزارەتەکەی خستەروو بۆ باشترکردنی بواری وەرزشی عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتەکە بە بەردەوامی لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا و هەروەها نێودەوڵەتیش کاریان کردووە بۆ لابردنی قەدەغە لەسەر یاریگاکانی عێراق.
 وەزیری وەرزش و لاوان گرنگیدانی سەرۆک کۆماربە بواری وەرزشی و پاڵپشتیکردنی بۆنە و پاڵەوانێتیە وەرزشییەکان کە لە عێراق بەڕێوە دەچێت بەرز نرخاند.

Presedent

هەڵبژاردە