سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەفدێکی میدیایی ئوردن، دووپاتی دەکاتەوە: پێویستە میدیا هێز و دەسەڵاتی هەبێت

2023/01/24


 سەرۆک کۆمار دکتۆر جەمال ڕەشید، رۆژی سێشەممە ٢٤ی یەنایەری ٢٠٢٣، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە وەفدێکی ڕاگەیاندنی ئوردن کە پێکهاتبو لە دکتۆر خالد شەقران سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەلڕای، مستەفا ڕیالە سەرنووسەری ڕۆژنامەی دستور، مەکرەم تەرونە سەرنووسەری ڕۆژنامەی غد و خاتوو فەیروز موبەیدین بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژنامەی ئوردن نیوز ئاژانس/ پێترا، ئیبراهیم باوەرد بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، خاتوو دانا سەیاگ بەڕێوەبەری گشتی تەلەفزیۆنی مانگی دەستکردی شانشین و بەڕێز حسێن جەغبیر سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەنبات و عەلی فرێیهات - ئاژانسی هەواڵی ئوردن و ئەمجەد سەلما عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئوردنی و عەبدولوەهاب زاغیلات سەرۆکی لیژنەی ئازادییەکان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عەرەب، هەروەها موئەیەد لامی سەرۆکی سەندیکا ڕۆژنامەنووسانی عەرەب و نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ئامادەی بون.

 لە میانی دیدارەکەدا ، سەرۆک کۆمار پەیوەندیی برایەتی لە مێژینەی نێوان عێراق و شانشینی هاشمیی ئوردنی دووپات کردەوە، هەروەها ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییانەی کە لە ماوەی ساڵ و قۆناغەکانی ڕابردوودا هەر دوو گەلی برایان بەیەکەوە گرێداوە.
 سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە میدیای ئازاد بەشێکی گرنگی کۆمەڵە بەو پێیەی نەرێنی و ئەرێنی حکومەت دیاری دەکات، بەڵام بەشێک دەزگای ڕاگەیاندن هەوڵی گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینەی عێراق نادەن.  ئاماژەی بەوەشکرد، "بە شێوەیەکی تایبەتی دەمەوێت میدیا هێز و دەسەڵاتی هەبێت، بەو پێیەی بەشداری دەکات لە پاراستنی دەستور و قانونەکان بە هاندانی ئەرێنییەکان و ڕەخنەگرتن لە نەرێنییەکان بە شێوەیەکی بنیاتنەر نەک روخێنەر".
 سەرۆک کۆمار  ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە پێشتر عێراقییەکان بەدەست شەڕەوە ناڵاندویانە، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانیان هەبووە، جگە لە تیرۆر لە دوای لەناوبردنی ڕژێمی دیکتاتۆری کە تا ئێستاش هەندێک لە کاریگەرییەکانی ماون، لەنێویاندا نزیکەی ملیۆنێک لە  خەڵکی ئاوارە و دەربەدەربو، جگە لەوەی چەتەکانی داعش هەموو بەهاکانیان لە شارەکاندا لەناوبرد کە لەژێر چنگی ئەواندا بو،  ئەمڕۆ ئاوارەکان لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین، داوا لە میدیاکاران دەکەین ڕۆڵی پیشەیی خۆیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکانی عەرەب و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ببینن و بنەمای بەکارهێنانی میدیا بۆ وروژاندنی کێشەکان رەتبکەنەوە و پێداچوونەوە بە قەیرانەکان بکەن بەبێ ئەوەی بەشداری بکەن لە دابینکردنی چارەسەری کۆمەڵایەتی کە هەر بۆشایییەک کە ڕەنگە هەبێت بەرتەسکی بکاتەوە.
 سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی زۆر باشە، ئاماژەی بەوەشدا کە "هەموو ئەو سەرکردە و سەرۆکانەی چاومان پێیان کەوتوە پاڵپشتی خۆیان بۆ عێراق دەربڕیوە و پەرۆشی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی زیاتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت و بناغەکانی ئاشتی و سەقامگیری بچەسپێنێت.
 سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە و وزەی مرۆیی، بەڵام لە دەرەوە وەک ناوچەی شەڕ سەیر دەکرێت، میدیاکانمان ئەو ڕەوتەیان ڕاست نەکردەوە. 
سەرۆک کۆمار دەڵێت: "ئەمڕۆ دەبینن بەغدا وەک تەواوی پارێزگاکان سەلامەت و سەقامگیرە، حکومەتیش جدییە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی کەمکردنەوەی بەسەربازیکردنی کۆمەڵ بە گواستنەوەی دۆسییەی ئەمنی شار بۆ پۆلیسی ناوخۆیی لەجیاتی سوپا.
 لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ،بەڕێزیان سڵاوی خۆی گەیاند بە شا عەبدوڵڵای دووەم و هیوای پەرەپێدان و پێشکەوتنی زیاتر بۆ گەلی ئوردنی برا و میدیای ئوردن خواست. 
 هاوکات موئەید لامی سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی و  نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوردن و پێویستی پتەوترکردنی کرد، هاوکات ئەندامانی وەفدەکەش سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێزیان دەربڕی کەکاتی خۆی بەخشیوە بۆ کۆبونەوە، جەختیانکردەوە کە پەیوەندییەکانی عێراق و ئوردن پەرەی پێدەدرێت کە هاوکات شا عەبدوڵڵای دووەمیش پشتیوانی دەکات، هەروەها ئاماژەیانکرد بە هاریکاری هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بواری ئابووریی بەتایبەت شاری پیشەسازی کە بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکان دادەنرێت.

Presedent

هەڵبژاردە