سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەفدی هەڵبژاردەی نیشتمانی کە توانی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی کەنداو بباتەوە

2023/01/24


 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی سێشەممە ٢٤ی یەنایەری ٢٠٢٣، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی کە لە بیست و پێنجەمین خولی خۆیدا جامی پاڵەوانێتی کەنداو بردەوە .

 سەرۆک کۆمار دەستخۆشی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی کرد بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەدەستیان هێنا، ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان شانازی عێراقن بەو پێیەی خۆشییان بۆ دڵی هەموو عێراقییەکان هێنا، جەختیشیکردەوە کە مێژوویان تۆمار کردووە و بوونەتە ڕەمزێک بۆ هەموو گەنجانی عێراق.

 سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید بەبایەخەوە باسی لە هەموو ئەو لایەنانە کرد کە بەشداربوون لە سەرخستنی ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکەدا لە پارێزگای بەسرە هاوشانی هاووڵاتیانی و لێپرسراوان و کادیر و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و یەکێتی تۆپی پێی عێراق ، لەسەرو هەموشیانەوە عێراق بە گشتی کە بەشدارییەکی زۆریان لەم سەرکەوتنە بێ وێنەدا کردووە.

 سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد کە بەسرە و گەلەکەی وێنای بەخشندەیی و میواندارییان پێشکەش بە برایانی کەنداو کرد لە وەفدەکانی بەشدار لە پاڵەوانێتییەکە و هەروەها ئامادەبووانیش، هیوای خواست کە ئەم پاڵەوانێتییە سەرەتایەکی باش بێت بۆ ئەوەی عێراق بتوانێ میوانداری پاڵەوانێتی وەرزشی زیاتر بکات.

 سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی بەهێزکردنی پاڵپشتیی پێویست بۆ بواری وەرزشی عێراق بە هەموو جۆرەکانیەوە، هەروەها پاڵپشتیکردنی لاوان و کەسانی بەهرەمەند بە تایبەتی، ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراقیەکان لە هەموو چین و توێژەکان پاڵپشتی ئەو وەرزشوانانە دەکەن کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بەرزکردنەوەی ناوی وڵات بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی و پلە باڵاکان، ڕوونی کردەوە کە سەرۆکایەتی کۆمار ماڵی هەمووانە و ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری پێویست بە ئامانجی پەرەپێدانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و فیدراسیۆن و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

 لای خۆیانەوە ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و کاپتن عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و ئامادەبونی لە پارێزگای بەسرە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە هەوڵەکانی تیمەکە و گفتوگۆکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵیان و پێشکەشکردنی هەموو پشتگیرییەک بۆیان.

Presedent

هەڵبژاردە