سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەفدی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ،رۆژی سێشەممە ٢٤ی یەنایەری ٢٠٢٣ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە لە وەفدی پەرلەمانی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا ، باس لە پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات کرا، لەوانەش هەرێمی کوردستان، لەو رووەوە سەرۆک کۆمار دیدگای خۆی لە بارەی گرنگی هەوڵی هاوبەش و دیدگای یەکانگیر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکانی بەردەم وڵات خستەروو، ئاماژەیکرد بە پێویستی وتووێژی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان بە پێی دەستور و قانون و ئەوەی کە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەپارێزێت.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پەسەندکردنی بودجەی دارایی گشتی وڵات بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و دەستکردن بە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری، ئاماژەیکرد بە بەرنامەی کاری حکومەت و پێویستی جێبەجێکردنی بەتایبەت ئەو بڕگانەی ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە پێداویستییەکانی هاوڵاتیان لە باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری.
بەڕێزیان ئاماژەشیکرد بە پێویستی بەردەوامی هەماهەنگی و دیالۆگ لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، کە گرنگە هەموان بەرژەوەندی هاووڵاتیان لە ناوچەکە و وڵات لەبەرچاوبگرن.
لای خۆیه وەفدی پەرلەمانی کوردستان هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری بۆ لێک نزیک کردنەوەی بۆچوونی هێزەسیاسییەکان و پاڵپشتیکردنی له چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پێشخستنی دۆخی و خزمەتگوزاری بەرزنرخاند .
Presedent