سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەفدێکی زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان

2023/01/25


 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ،رۆژی سێشەممە ٢٤ی یەنایەری ٢٠٢٣ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان.
 سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی ئەو ڕۆڵە کە مامۆستایانی ئایینی لە بڵاوکردنەوە و چەسپاندنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و کۆمەڵایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتە و رەنگەکانی گەلی عێراقدا دەیگێڕن، ئاماژەیکرد بە پێویستی پەسەندکردنی گوتاری میانڕەو و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ و پەیوەندی نێوان هەمووان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و پاراستنی فرەرەنگی.
 سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا وڵات بە هەلومەرجی سەختدا تێپەڕیوە، بەتایبەتی پەلامارە تیرۆریستییەکەی داعش کە کاریگەری خراپی لەسەر زۆرێک لە ناوچەکان دروستکرد، بەڵام یەکڕیزی و خۆڕاگریی خەڵکی بە هەموو چین و توێژەکانی و ئەو ڕۆڵەی هێزە ئەمنییەکان بەگشتی بینیان ، پیلانە گڵاوەکانی تاقمە تیرۆریستییەکانیان پووچەڵ کردەوە.
 سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید ئاماژەیکرد بە پێویستی چەسپاندنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییە کە لە وڵاتدا بەدەست هاتووە و  سودبینین لێی لە پێناو بەهێزکردن و پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکان، هەروەها باشترکردنی بارودۆخی گشتی ئەویش بە گرنگیدان بە بەدیهێنانی ویست وخواستی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان.
 لای خۆیەوە وەفدەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە، پێشنیار و هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لەنێوان هەموو چین و توێژەکانی خەڵک و  بۆ بڵاوکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و ئاشتی بەرز نرخاند.

Presedent

هەڵبژاردە