سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەزیری دەوڵەت بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە ٢٥ی یەنایەر ٢٠٢٣، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە بەڕێز تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و بەڕێز ستیفان شنێک لێپرسراوی بەشی پەیوەندیی دووقۆڵی و وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق،.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە هاوبەشەکانی عێراق و ئەڵمانیا کرا کە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کە هەردوو وڵات لە زۆر بواردا پێکەوە گرێدەدات، بەتایبەتی بواری ئابوری و ڕۆشنبیری، ئاماژەیکرد بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەل بکات.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە قۆناغی داهاتوودا، لە کاتێکدا هەوڵدەدرێ پەیوەندی پێشکەوتوو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دروست بکرێت، ئاماژەیدا بۆ ئەوەی حکومەتی ئێستا بەرنامەیەکی کاری لەبەردەستە بۆ پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت و لە پێشینەی کارەکاندا دەبێت، هەروەها پلانی درێژخایەن هەیە بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی وەک نەوت و گاز و تەواوکردنی بەندەری گەورەی فاو و دامەزراوەکانی تری وەک هێڵی ئاسن، بۆ ئەوەی عێراق ببێتە پەیوەندی نێوان کەنداو و وڵاتانی ئەوروپا.
سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید روناکی خستە سەر بارودۆخی شنگال، ئاماژەیکرد کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاوارە لە کامپەکاندان، هەموان کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی دۆسییەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی هەمیشەیی و ە گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان دوای دروستکردن ژینگەیەکی گونجاو بۆیان لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئاسایشەوە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا که پە یوەندی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان ئاساییه ، پەیوەندی و سەردانی بەردەوام لە نێوان هەردوولا هەیە ، که تیایدا کێشه هەڵپەسێردراوەکان به پێی دەستوور و قانون چارەسەر دەکرێت، هەروەها خواستیانە نەوت و قانونی غاز پەسەند بکرێت.
سەرۆک کۆمار باسی لە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ کرد، ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە بۆ ئەوەی عێراق ڕۆڵی گرنگی خۆی لە ناوچەکەدا بگێڕێت.
لای خۆیەوە بەڕێز تۆبیاس لیندنەر پابەندبوونی ئەڵمانیای دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەلامەتی هاووڵاتیان، خواستی خۆی نیشاندا بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی هاوبەش لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها پشتیوانیکردن لە گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی گرنگی خۆی لە ناوچەکەو جیهان، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی وڵاتەکەی پشتگیری لە هەوڵەکان دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.
Presedent