سەرۆک کۆمار یادی ڕاپەڕینی 1991 دەکاتەوە
"ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی شەعبانیە، ڕاپەڕینی ئازاری 1991 کە یەکەم جار لە بەسرە سەری هەڵدا و لەلایەن ملیۆنان عێراقی ئازادەوە لە پارێزگاکانی تر وەڵامی درایەوە، گوزارشتێکی مەزن بوو لەئیرادەی خەڵک بۆ بەرەنگاربونەوەی دیکتاتۆریەت و زۆرداری و ڕەتکردنەوەی سیاسەتە چەوتەکانی ڕژێمی ستەمکار.
ئەو ڕاپەڕینەیە کە هەمیشە بە زیندویی لە ناخی گەلدا دەمێنێتەوە، قوربانیەکی مەزنیشە کەمێژوو و نەوەکانی ئایندە دەیپارێزن وەک دەربڕینیێک لەو قوربانییە گەورەیەی کەعیراقییەکان وەک قوربانیەک بۆ ئازادی بەخشیویانە.
شکۆمەندیی بۆ ئەو شەهیدانەی کە بە خوێنی پاکی خۆیان خاکی عێراقیان ئاودا .
سەربەرزی بۆ ئەو قارەمانانەی کەهاواری عێراقییەکان بۆ کەرامەت و دادپەروەری و ئایندەیەکی گەشتر بەگوێی جیهانیاندا .
دکتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار"
Presedent