لەژێر چاودێریی سەرۆک کۆمار، کەمپینی درەخت چاندنی بەغدادی خۆشەویست دەستپێکردنی

2023/03/12


بەسەرپەرشتی سەرۆک کۆمار دکتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە 12-3-2023 لەپردی جادرییە – سەیدیە، کەمپینی درەخت چاندن لەژێر ناونیشانی (درەخت چاندنی بەغدادی خۆشەویست) لە بلواری شەقامەکانی پایتەخت دەستیپێکرد.
لەکاتی گەیشتنی سەرۆک کۆمار بۆ شوێنی دەستپێکردنی کەمپینەکە، بەڕێزیان لەلایەن سەرۆکی شارەوانی بەغداد، عەممار موسی کازم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، حسین موئنس، و ژمارەیەک لەبەرپرسانی شارەوانی بەغدا، پێشوازیی لێکرا، وبەڕێزیان هەستا بە چاندنی دارێک وەک سەرەتایەک بۆ دەست پێکردنی کەمپێنی (درەخت چاندنی بەغدادی خۆشەویست) 
کە ئامانج لێی گرنگیدانە بەژینگە و کەش و هەوا و کشتوکاڵ  کەوەک سییە سەوزەکەی بەغداد پێناسە دەکرێت،  و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی بەهای جوانکاری و کەمکردنەوەی ڕێژەی پیسبوونی ژینگە لەپایتەختدا.
سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: بە ناوی خودا سەرەتای دەستپێکردنی کەمپینەکە ڕادەگەیەنین کە بۆ پشتیوانیکردنە لە گەشەپێدانی ئاستی ژینگەیی و کشتوکاڵی پایتەخت و پاراستنی ژینگەیەکی بەردەوام و کەش و هەوایەک کە ژیانێکی تەندروست بۆ هاوڵاتیانی ئێستا و نەوەکانی داهاتوو دەستەبەربکات.

Presedent

هەڵبژاردە