چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، لەگەڵ کەناڵی ئەلحورە - عێراق

2023/03/12

ئەلحورە : بەخێربێن، بینەرانی بەرنامەی بەعێراقی، عەلی زوبەیدی لەگەڵتانە. ئەمجارەیان لە بەغدادەوە و دیدارێکی تایبەت لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، لێرە لە کۆشکی بەغداد .
جەنابی سەرۆک بەخێر بێیت و سوپاس بۆ میوانداریکردنت.
سەرۆک کۆمار : سوپاس، و بەخێر بێیت.

ئەلحورە: جەنابی سەرۆک، لە بەڕێزتانەوە دەست پێدەکەین لەسەر مەسەلەی قۆناغەکانی دەستەی سەرۆکایەتی لە عێراق، ئایا جیاواز بوون لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال خوا لێ خۆشبێت تا ئەمڕۆ، ئێوە ئێستا چۆن قۆناغەکە دەبینن ، چۆن باسی دەکەیت، جیاوازی چیە؟
سەرۆک کۆمار : من پێم وایە کە قۆناغەکانی پێشوو جیاوازی نەبووە لە قۆناغی ئێستا، ڕەنگە سەردەمەکە یان ئەو کەسایەتیەی لە پۆستەکەدا جیاواز بێت و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حکومەت و تەواوی پۆستەکان بە پێی دەستووری عێراق هەڵبژێردراون ، بەڵام عێراق ئێستا سەقامگیرییەکی باش بەخۆیەوە دەبینێ، و هاریکاری و هەماهەنگی لە نێوان پێکهاتەو و لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکاندا هەیە و لە نێوان حکومەت و سەرۆکایەتی کۆماردا هەیە، ڕەنگە ئەمە جیاوازییە گەورەکە بێت لەگەڵ قۆناغەکانی پێشووتر، سوپاسی خودا دەکەین کە عێراقییەکان جۆرێک لە ئارامی و سەقامگیری بەخۆیانەوە دەبینن و ئەمەش هانمان دەدات بۆ بەهێزکردنی کۆبوونەوەکان و هەماهەنگی هاوبەش لەنێوانماندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاروبارەکانی حکومەت.
ئەلحورە: سەرۆک ئێوە ساڵانێک لە ئۆپۆزسیۆن کارتان کردووە و ئێستا لە سەرۆکایەتی دەوڵەت لە عێراق کار دەکەن، ئەزمونی ئۆپۆزسیۆن چۆن جیاوازە لە قۆناغی ئێستا و چۆن دەتوانین سوود لە ئەزموونی ئۆپۆزسیۆن وەربگرین؟
سەرۆک کۆمار : جیاوازییەکە ڕیشەییە و بەرچاوە، چونکە ئێمە لە دەرەوەی وڵات بووین، وەک چۆن ڕێگە نەدرا دژایەتی حکومەتی دیکتاتۆری تۆتالیتار لە ناوخۆی وڵاتدا بکەین، لەبەر ئەم هۆکارەش زۆربەی چالاکییەکانمان لە دەرەوەی عێراق بووە و هەندێک حاڵەتیش لە وڵاتانی ناوچەکەدا بووە ، بەڵام چالاکی ڕاستەقینەی ئێمە لە وڵاتانی ئەوروپا بوو، و پەیوەندیەکی بەردەواممان لەگەڵ ناوخۆ و شوێنە جیاوازەکان هەبوو بە تایبەتی لە مەسەلەی کورددا، بەو پێیەی زۆربەی لایەنە کوردییەکان ڕەگیان لە ناوخۆی کوردستانی عێراقدا هەبوو، و هەندێک لایەنی دیکەی عێراقی ڕەگیان لە ناوخۆی عێراقدا هەبوو، و پەیوەندییەکان بەردەوام بوون لە کارکردن بۆ هێنانەدی داواکارییەکانی گەلی عێراق، کە داواکاری سەرەکی دیموکراسیی بۆ عێراق و کۆتایی هاتنی ڕژێمی دیکتاتۆری بو ، هەروەها بۆ گەلی کورد کە داوای حوکمڕانی خۆجێی هەرێمی کوردستان دەکرا. 

ئەلحورە: لەسەر خاڵی ئۆپۆزیسیۆن، بیرکردنەوە لە سەردەمی ئۆپۆزیسیۆن جیاوازیەکی ڕیشەیی هەیە لەگەڵ حوکمڕانی، وەک جەنابت گوتت، ئێستا کەسانێک هەن دەڵێن هەندێک لایەن و پێکهاتە و کەسایەتی لە پرۆسەی سیاسیدا هێشتا لەڕوانگەی تیۆری ئۆپۆزیسیۆنەوە بیر دەکەنەوە. ئایا تۆ لەگەڵ ئەمەدایت؟
سەرۆک کۆمار : هەموو کەسێک مافی خۆیەتی وەک خۆی دەیەوێت بیربکاتەوە، بەڵام بە بۆچوونی من زۆربەی خەڵکی عێراق ڕازین بە گۆڕانکارییە کانی عێراق، هیوای ئێمەش هێنانەدی ئاسایش و سەقامگیرییە، بۆ ئەوەی عێراقیەکان چێژ لە ئازادییەکان وەربگرن لە ڕێگەی هەڵبژاردن و دەنگدان و میدیاوە بۆ دەربڕینی ڕای خۆیان، و لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمار، و دەکرێت جیاوازی بیرورا هەبێت، بەڵام من بە ئۆپۆزسیۆنی نازانم، بەڵکو بە جیاوازی بیروڕای دەبینم.
ئەلحورە: یەکێک لەو ئاستەنگانەی کە ساڵانێکە لە عێراق باسی دەکەین، ئاستەنگی ئەمنییە، ئێستا پێشکەوتنی گەورە لەسەر ئاستی ئەمنی بە وتەی خەڵک و لێپرسراوانی عێراقی بەدی هاتوە، ئەمڕۆ بەڕێزتان چۆن ئەم دۆسییەیە دەبینن ؟ ئایا ئێمە هێشتا لە هەندێک بواردا بەدەست بۆشایی ئەمنیەوە دەناڵێنین؟
سەرۆک کۆمار : سەرەتا لایەنی ئەمنی زۆر گرنگە . وە باوەڕم وایە ئاسایش و سەقامگیری لە پێش هەموو شتێکەوەیە، کەس چاوەڕێی جێبەجێکردنی هیچ بەرنامەیەکی کاری حکومی ناکات ئەگەر ئاسایش و سەقامگیری بوونی نەبێت، بۆیە سەرنجی سەرەکیمان لە عێراق لە ئێستادا دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە عێراق . کەمێک بگەڕێینەوە دواوە، ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر بەدەست دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرەوە ناڵاندومانە، دەسەڵاتی دیکتاتۆریش نەبواری بەئازادی دەدا و نە بۆ تاکی عێراقی نە بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانیش ، ئەمەش دەسەڵاتێکی سەرکوتگەرانە بو و دەسەڵاتێکی ئەمنی لەو کاتەدا کۆنترۆڵی توانا و خواستەکانی گەلی عێراقی کردبوو، ئەمەش بووە هۆی جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ڕژێم و ئاراستەکانی گەلی عێراقدا. دوای گۆڕینی ڕژێم لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بەداخەوە تووشی کێشەی دیکە بووین . کێشەی تیرۆر لە ناوخۆی عێراق و تەقینەوە و کوشتن و لە هەندێک حاڵەتدا زیندانیکردن و هەندێکجاریش کۆنتڕۆڵکردنی گروپە گەورەکان کە لە هەندێک پارێزگادا بوونیان هەبووە و ئێمەش دوای ماوەیەک لە توندڕەوی و توندوتیژی تیرۆریزمی داعش کە ناوچەیەکی فراوانی عێراقیان کۆنترۆڵ کردبوو زەرەرمەند بووین ، و بەهۆی زیانگەیاندن ، نەک تەنها تاکەکان بەڵکو بەشێکی زۆری خەڵک و کومەڵگەیش . ئێستا ئێمە کێشەمان هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ دەرئەنجامەکانیان، بەهۆی بۆردومانکردنی شوێنەکانیان و ئەشکەنجەدانیان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، تا ئێستا ئێمە بەدوایاندا دەگەڕێین، بە هەزاران، نەک یەک و دوان ئەمەش لە ڕاستیدا بووە هۆی جۆرێک لە ترس و دڵەڕاوکێ لە دۆخی ئەمنی عێراق.

ئەلحورە: هێشتا ناوبەناو بەشێک لە دەشتی نەینەوا و لە تل الشای دەردەکەون !    
سەرۆک کۆمار : زۆر کەمە. سوپاس بۆ خودا، سوپای عێراق هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە، ڕەوشەکە لەم دۆخانەدا کۆنترۆڵ دەکات، ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە تیرۆریستان لە هەر وڵاتێک لە سەدا سەد کۆنتڕۆڵ ناکرێت، مەسەلەکەش ئەوەیە کە هەندێکیان تەنها بۆ دزین یان هێرشکردنە سەر خەڵک جوڵە دەکەن، ئەوان هیچ ئامانجێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییان نییە، جگە لە کاریگەری لەسەر خەڵکی لەڕووی ژیان و کۆمەڵایەتییەوە، کە زۆر کەمیشە ، پێم وایە هێزە چەکدارەکانی عێراق جگە لە حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، دۆخەکە بە گشتی و لەسەر سنوورەکان کۆنترۆڵ کردووە، بە باشی مامەڵەمان لەگەڵ ئەوەدا کردوە، بەڵام لە جار جار، نەک بە بەردەوامی و بە شێوەیەکی بەرچاو، هەندێک حاڵەت هەیە، بەڵام ئێمە کۆنترۆڵیان دەکەین.
ئەلحورە: لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ خوومان بەوە گرت کە سەرۆک کۆماری عێراق ڕێبەر یان متمانەپێکراوی دیدگاکان بێت لەسەر ئاستی سیاسی نێوان لایەنە جیاوازەکان، جا سوننە بێت، شیعە بێت، کورد بێت یان ئەوانی تر.، ئەگەر بمانەوێت ئەو ناوانە بانگ بکەین، یان ئەگەر بمانەوێت بە تەنها لایەنە جیاوازەکان ناویان بنێین. دەمەوێت بپرسم جەنابی سەرۆک، ڕۆڵی ئەمڕۆت چۆن دەبینیت لە کۆکردنەوەی دیدگاکان، و ئاستەنگەکە لە کوێدایە ؟
سەرۆک کۆمار : یەکەم: ئەم بەرپرسیارێتییە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و من پێم وایە تەنیا ئەرکی سەرۆکی کۆمار نییە، ئەرکی هەموو لێپرسراوان و هەموو ڕێبەرانی پێکهاتە سیاسییەکانە کە دیدگاکان لێک نزیک بکەنەوە . من لە هەندێک بابەتدا لەگەڵ دیدگای جیاوازدا ناکۆکم، ئەمە بۆ هەر کۆمەڵگەیەک پێویستە و تەندروستە، بەڵام دژی ململانێکانی ناو حزبەکان یان کۆمەڵگەی عێراقیم ، من دژی ململانێکانم، بەڵام بە کێبڕکێی ڕەوا لەم بوارەدا، و ئەمە ئەرکی ئێمەیە، ئەرکی پەرلەمانە، ئەرکی حکومەتە، ئەرکی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەرکی منە کە دیدگاکان لێک نزیک بکەمەوە، و هیوادارین سەرکەوتوو بین لەم بەرپرسیارێتییەدا، چونکە من پێموایە کە یەکگرتنی دیدگاکان لە کۆتا قۆناغدا زۆر گرنگە . لەئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانەی لەعێراقدا سازکراون، پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کاتێکی زۆری خایاند، بەڵام قۆناغێکی بەسوود بوو بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکاندا بەمەبەستی گەیشتن بە باشترین ئەنجامی لێکتێگەیشتن بۆ عێراق. ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە بە دەستکەوتێکی گەورەی دەبینین، ئێمە هێشتا لە قۆناغێکداین کە پێویستمان بە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پێکهاتە سیاسییەکان و لایەنەکانی دیکە هەیە.
ئەلحورە: ئاستەنگی کۆکردنەوەی دیدگاکان لە کوێدایە ؟ وەک بەڕێزتان پێی باشە ئێمە ساڵێک یان زیاتر لە ساڵێک لەسەر مەسەلەی پێکهێنانی حکومەت ماوینەتەوە، و هەندێک کێشە هێشتا هەڵپەسێردراون، وەک مەسەلەی بودجە و چەندین بابەت، چۆن ئاستەنگەکە دەبینن و لە کوێ دەیبینیت ؟ 
سەرۆک کۆمار : ئاستەنگەکە بە بۆچوونی من لە دیدگا جیاوازەکاندایە، بەڵام ئاستەنگێکی گەورە نییە، من پێموایە ئێستا پێویستە پەرلەمان هەموو ئەو مەسەلانەی کە هەن تاوتوێ بکات و حکومەتی عێراق هەوڵی جێبەجێکردن کۆمەڵێک خاڵی پێویست بدات کە کۆمەڵگەی عێراق پێویستی پێیەتی،  سەرۆک کۆمار بەبێ هیچ جیاوازییەک لەگەڵ هەموو عێراقییەکان ڕەفتار دەکات، تەنانەت لەگەڵ ئەوانەی دەنگیان نەداوە و یان دەنگیان لە دژی من داوە ، ئاساییە چونکە من سەرۆک کۆماری عێراقم و هەموو عێراقییەکانم ، و من پێم وایە سەرۆک وەزیر وەک سەرۆک وەزیر بۆ هەموو عێراقییەکان کار دەکات ، یارمەتیدەرە لە نزیککردنەوەی دیدگاکان، 
جگە لەوە خاڵێکی زۆر گرنگ ، ئێمە سەرکەوتوو بووین لە نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند، و ئەمەش زۆر پێویست بوو کەپێشتر بوونی نەبووە، بەو شێوەی ئێستا هەیە، سەردان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان هەردوولادا هەیە، بۆیە پێموایە لێکنزیکبوونەوەی خاڵەکانی ڕوانگە و لێکنزیکبوونەوەی پێکهاتە سیاسییەکان لەگەڵ یەکتر، لەگەڵ بوونی دیدگای جیاواز، ئەمە لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بونی هەیە، سەرنج دەدەیت هەندێک جار لە وڵاتانی ئەوروپادا کە پارتی دەسەڵاتدار لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندایە له هه موو شتێکدا جیاوازن و دژایەتی هه موو شتێک دەکەن ، به ڵام ئامانجی سەرەکی به رژەوه ندی وڵاته له پێش هه موو شتێک و ئێمه یش  له ئێستادا بەرژەوەندی خۆمان پێش هه موو شتێک دەخەین. من بەسەر سێ بابەتدا دابەشی دەکەم ، یەکەمیان گرنگیدان بە ئاسایش و سەقامگیری، دووەمیش ڕاوێژکاری نێوان پێکهاتە سیاسییەکان . سوپاس بۆ خودا، نە لە عێراقدا کەمی وجیاوازی نە لە نەتەوەکانمان هەیە، نە لە ڕەوتە جیاوازەکانی عێراقدا نە لە لەگەڵ لێکنزیکبوونەوەی دیدگاکان. ئەمە گرنگ و تەندروستە بۆ کۆمەڵگە. خاڵێکی تری زۆر گرنگ جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکومەتە، کە تیشک دەخاتە سەر دوو خاڵ، یەکەمیان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە، ئێمە دان بەوەدا دەنێین و هەمووان دەزانن کە ئێمە کەمو کورتیمان هەیە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری لە عێراقدا، ئێمە ماوەیەکی زۆرە بەدەست ململانێکانەوە، شەڕەکانەوە دەناڵێنین ، و تەنانەت کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیش، خاڵێکی تر ئەوەیە کە نزیکەی ماوەیەک لە عێراقداین سێ ساڵ بەبێ بودجەی کاریگەر، و بودجە پێویست بێت، واتە بەشی وەبەرهێنان لە بودجەی دەوڵەت فەراهەم نییە بۆ خەرجکردن، ئێمە تەنها بودجەی کارپێکردنمان هەیە. خاڵێکی تر کە دەمەوێت تیشکی بخەمە سەر، ئێستا حکومەت لە ئامادەباشیدا بودجە پێشکەشی پەرلەمان بکات و بودجە بەڕووی وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکاتەوە بۆ ئەوەی دەست پێ بکەن، بەرنامەی حکومەت تیشک دەخاتە سەر دوو خاڵی گرنگ، یەکەمیان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، دووەمیان باشترکردنی ژێرخانی ئابوریی ، ئەمەش ڕەنگە ماوەیەکی زیاتری بخایەنێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.
ئەلحورە: دەگەڕێینەوە بۆ ئەو ساڵەی کە پێکهێنانی حکومەت و گەیشتن بە کۆدەنگی دواکەوت، ئەو گفتوگۆیەش کە هاتە ئاراوە، مشتومڕی حکومەتێکی کۆدەنگی، حکومەتێکی شەراکەتی، یان حکومەتێکی زۆرینە بوو، ئێوە لە کوێی ئەم گفتوگۆیەن؟
سەرۆک کۆمار : من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەم ناڕەزایەتیانەدا نییە بەرامبەر بە بیرۆکەکە یان ئەم جۆرە حکومەتە، بەڵام گرنگترین شت کە دەیخەینە بەردەم گەلی عێراق ئەوەیە کە پەرلەمانێکمان هەیە ئەوان پەسەندی دەکەن . هەمیشە بە پێی ئەو ڕێنمایانەی لە دەستووری عێراقدا  جێگیرکراوە، ئێوە ناتوانن داوای ڕێککەوتنی هەموو گەلی عێراق بکەن، ئێستا رۆڵەکانمان لە چل ملیۆن پێک دێت، بۆیە هەمووان لەسەر هەموو شتێک ڕێکناکەون، بەڵکو دەبێت پێش هەموو شتێک لە ڕێگەی ئازادییەوە کاربکەین و دووەم دیدگا جیاوازەکان بوونیان هەیە.سێیەم ، لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە دەبێت بڕیار لەسەر ئەو شتانە بدەین و نەیسەپێنین، یەک لایەنمان نییە شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەم شێوەیە بسەپێنێت، بەڵکو پەرلەمان و هەڵبژاردنمان هەیە، هەموو کەسێک ئازادە بچێتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە یان نەچێتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، بڕیارەکانیش بەزۆری لەلایەن زۆرینەیە، هەندێکجار بە زۆرینەی ڕەها، هەندێکجاریش بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان، و ئەوانیش پێشکەشی دەکەن ، حکومەت لەسەر بنەمای ڕێککەوتن پێکدێت. حکومەتی ئێستای عێراق لە ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمان و کاندیدکردنی سەرۆک وەزیر بەپێی دەستووری عێراق هەڵبژێردراوە.
ئەلحورە: دیسان بەخێربێن بۆ بەشی دووەم، لەم ئەڵقە تایبەتەی بەرنامەی بە عێراقی، کە لە بەغدادوە پێشکەشتان دەکەین، هەروەها دیداری تایبەت لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر لەتیف جەمال رەشید.
جەنابی سەرۆک پێش ئەوەی بگەڕێینەوە سەر پرسیارەکان، لە گۆڕەپانی تەحریر کۆمەڵێک دیدگا یان بەشێک لە داواکاریی عێراقییەکان کۆبووینەوە، پرسیارێک لەلایەن یەکێک لە هاووڵاتییانەوە کرا، کەی عێراق پێگەی هاوشێوەی دراوسێیەتی دەبێت وڵاتان، بە تایبەتی لە بابەتی خۆشگوزەرانی؟
سەرۆک کۆمار : من بە تایبەتی لەم پرسیارە تێنەگەیشتم، کام پێگە و کام وڵات ، بۆ بەراوردکردن بە زۆربەی سەرکردەکانی وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپاش کە هەموویان ڕەزامەندی خۆیان لەسەر دۆخی ئێستای عێراق دەردەبڕن، هەروەها بەو ئازادییەی کە لە عێراقدا هەیە . من پێموایە بە دەگمەن لە هەندێک وڵاتی تردا بوونی هەبێت لە ڕووی دەربڕینی بیروڕا و ئازادی لە میدیا و لە ڕووی نووسینی بابەت، ڕەفتار، گەشت و گواستنەوە و سەردان. من پێم وایە ئەو ئازادییەی لە عێراقدا هەیە، لە هەندێک وڵاتی تردا بوونی نییە.
ئەلحورە: بەڕێزتان لەگەڵ ئازادیدا هێشتا هەندێک ئاستەنگ هەیە، ئازادی لە دەوڵەتدا زامنکراوە، بەڵام ڕووبەڕووی هەندێک ئاستەنگ دەبێتەوە، هەموو مرۆڤەکان ناتوانن بۆچوونی خۆیان دەرببڕن بەبێ ئەوەی تووشی جۆرەها گرتن و بە ئامانجگرتن نەبن.
سەرۆک کۆمار : ئەگەر ڕاستگۆ بم، تا ئێستا نەمبیستووە و نەمبینیوە، چونکە سکاڵا لە هەندێک هاوڵاتی وەردەگرم، لەسەر بنەمای سنووردارکردنی ئازادی لەڕووی قسەکردن و ڕادەربڕین هیچ سکاڵایەکم پێ نەگەیشتووە، داواکارییەکی تریش هەیە گلەیی لە ڕووی دامەزراندنەوە، فراوان زۆرە و دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ئەم خاڵە، سەرەتا، ئابووری عێراق ئابوورییەکی بەهێزە و ڕەنگە ئێمە یەکێک بین لەو چەند وڵاتانەی کە یەدەگمان هەیە و کورتهێنانمان نییە. ئەم خاڵە زۆر گرنگە ، هاوردەکردنی نەوتی ئێمە لە ئێستادا باشە، بەڵام کێشەیەکی گەورەمان هەیە، لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و شەڕ و کێشەکانی ناوخۆی عێراق، خەریکە هەموو کەرتی تایبەت پشتگوێ بخەین، چالاکیمان نییە لە کەرتی تایبەت تاوەکو شوێن بۆ دەرچووانی زانکۆ بدۆزینەوە و یان بۆ ئەوانەی کاریان نییە، بۆیە هەندێک لە ئەوانە ئازار دەچێژن، و چاوەڕێی ئەوە دەکەن ئەمە مافی خۆیان بێت، هەموو تاکێکی عێراقی دەوڵەت بە سەرچاوەی هێزی خۆی دەزانێت ، و ئەمەش کێشەیەکی ئابوورییە کە لە عێراقدا هەیە،بە بەرنامەی کاری حکومەتی خۆمانی دەزانین، هیوادارین، لەسەر بنەمای دوای پەسەندکردنی بودجە، کە زۆر گرنگی بە کەرتی تایبەت بدەین، هەروەها دەست بە دامەزراندنی کۆمپانیای عێراقی یان بە هاوبەشی بکەین لەگەڵ ئەوانی تر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورە، و من باوەڕم وایە کە ئەوان بوارێکی گەورە دەکەنەوە .ڕەنگە ئێمە هەموو کێشەکان چارەسەر نەکەین بەڵام ئەوان بوارێکی زۆر گەورە دەکەنەوە . لەگەڵ ئەو کەسانەم کە کاریان نییە یان مووچە وەرناگرن و هاوپشتی دەرچوانی زانکۆم. ئێستا نزیکەی 200 زانکۆمان هەیە لە عێراق، هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران دەردەچن .
ئەلحورە: جەنابی سەرۆک ئێمە باسی ئەو ڕاستییە دەکەین کە ساڵانە ٨٠٠ هەزار دەرچو دەچنە ناو بازاڕی کاری عێراقەوە کە ژمارەیەکی زۆرە، خەڵک لە کۆتاییدا دەیانەوێت کار بکەن، ئەگەر دەوڵەت دەرفەتی کار نەڕەخسێنێت یان نەیتوانی بە تەواوی کار بکات دەرفەتی کار دابین بکات، ئەوا کەرتی تایبەت دەتوانێت بەشێک هەڵبگرێت , چی شتێک وە کێ ڕێگری لە هاتنەدی ئەمە کرد؟
سەرۆک کۆمار : هیچ وڵاتێک نییە لە جیهاندا بتوانێت هەموو خەڵک (لە دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەت) دابمەزرێنێت ، بەڵام کەرتی تایبەت ڕێگری لە هەندێک شت نەکردووە، یەکەم، وەک وتم بوودجەی ئێمە تا ئێستا و بۆ ماوەیەک ٣  ساڵە پەسەند نەکراوە. خاڵێکی تر ئەوەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر کێشەی ئەمنی هەبووە، ئێستاش هیچ کێشەیەک نییە بۆیە ئێستا دەرگاکە کراوەیە. بەڕای من دوای پەسەندکردنی بودجە ، پشت بەخوا، قۆناغێکی نوێ لە عێراقدا دێتەکایەوە، هاندانی کەرتی تایبەت، هاندانی کۆمپانیاکان بۆ بونیادنانی ژێرخانی عێراق و رێگە خۆشکردن بۆ دامەزراندنی خوێندکاران و ئەوانەشی خوێندکارنین. خاڵێکی تری زۆر گرنگ،  کشتوکاڵی عێراق پەکی کەوتوە، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی هەیە، کێشەی ژینگەیی هەیە و کەمیی لە هەندێک شتی تر وەک کارگە و تاقیگە هەمووی لە عێراق وەستاوە، بەرهەممان نییە، ئێمە زۆربەی پێداویستیەکانمان لە دەرەوە هاوردە دەکەین بەو بەوپێیەی کە دەتوانین کارگە بۆ هەموو پێداویستیەکانمان لە ناوخۆی عێراق دروست بکەین . هەموو ئەم بابەتانە بە بڕوای من لە ژێر لێکۆڵدان و من بەرامبەر داواکاری دەرچووانی زانکۆ یان کەسانی تر ناوەستم لە پێناو بەدەستهێنانی کار یان داهاتێکی شایستە بۆ ژیان.
ئەلحورە: ئەگەر داهاتەکە لەبەردەستدا نەبێت، جێگرەوەکان چین ؟ گەنج یان ژنان پەنا بۆ شێوازی تر دەبەن و ئەمەش بۆ ئێمە شتێکی حەتمییە. جەنابی سەرۆک، خاڵێکیش هەیە ، وەبەرهێنان و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت، گۆڕینی ئەوەی هاوردە دەکەین بەو شتانەی کە بەرهەمی دەهێنین یان تەنانەت هەناردە دەکەین لە کەرتە جیاوازەکاندا جگە لە کەرتی نەوت هەروەها بەریەککەوتن لەگەڵ مەسەلەیەکی بەردەوامدا دەبێت و هەموو عێراقییەکان باسی دەکەن ، ئەوەیش کە دۆسییەی گەندەڵییە. ئەمڕۆ لە عێراقدا دۆسییەکانی گەندەڵی، چۆن لە سەرۆکایەتی کۆماردا مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و ئایا پێشکەوتن لە دۆسییەی دژە گەندەڵیدا هەیە؟
سەرۆک کۆمار : پێموایە هیچ کەسێک لەگەڵ ئێوە ناکۆک نییە، زۆربەی ئیمپراتۆریەتەکانی جیهان لە ئەنجامی گەندەڵی شکستیان هێناوە یان کۆتاییان هاتووە و هەندێک حکومەتیش لە ئەنجامی گەندەڵی شکستیان هێناوە یان لە دەسەڵاتدا نەماون. منیش هاورای ئێوەم، ئێمە گەندەڵی زۆرمان لە عێراق هەبوو، تا ئێستا بەدەست بەشێکی دەناڵێنین، بەڵام حکومەت جدییە لە هەنگاوەکانی. هیوادارم بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی ئەم قۆناغەی دوایی بکەن، ڕۆژانە چارەسەری گەندەڵی و هەندێک بابەتی پەیوەست بە گەندەڵی هەیە، وە ڕایدەگەیەنین و بڵاویان دەکەینەوە، هەنگاوەکانی حکومەتی ئێستاش جددی و باشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی . بەڵام وەک دەزانن گەندەڵی پێویستی بە ماوەیەکی زۆر هەیە نەک تەنها گەندەڵی دارایی، و چارەسەرکردنی گەندەڵی لە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدایە، و هیوامان وای ئەم مەسەلە چارەسەربکرێت چونکە بووەتە داوایەکی سەرەکی گەلی عێراق .
ئەلحورە: جەنابی سەرۆک هەر لێپرسراوێکی عێراقی باس لەوە بکات کە دەرئەنجام هەیە و کەلتورێک هەیە ئایا گەندەڵی بێت یان لە نەبوونی خزمەتگوزاریدا، من هەمیشە ئەم پرسیارە لە لێپرسراوان دەکەم ، وە لە بەڕێزتان دەپرسم ، ئێمە لە کوێدا دەست پێ بکە تا حکومەتی داهاتوو نەیەت و بڵێ ئەمە پاشخانی حکومەتی پێشووە؟
سەرۆک کۆمار : نەخێر دەستمان پێکردووە و دۆسیەکان لای لایەنە تایبەتەکانن  بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و هەموو ڕۆژێک لیستی ناوەکان دەبینیت کە پەیوەستن بە گەندەڵیەوە.
ئەلحورە: حکومەت هەمیشە دەڵێت خواست و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەیە؟
سەرۆک کۆمار : پێم وایە ئێستا ویستێکی زۆر گەورە هەیە ، و توانای نەهێشتنی گەندەڵیمان هەیە، بەڵام پێویستمان بە هاوکاری هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە لەم بوارەدا.
ئەلحورە: لەبیرمە دوو سێ ساڵ لەمەوبەر سەرۆک بەرهەم ساڵح لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد هاوپەیمانییەکی هاوشێوەی هاوپەیمانی دژی تیرۆر دابمەزرێنن، کە هاوپەیمانییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ یان تاڵانکراوی عێراق، بەپێی دەربڕینی خۆی لە دەرەوەی وڵات ئەم هەوڵانە گەیشتە کوێ ؟
سەرۆک کۆمار : بوونی هەیە ، و تەنانەت ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی لە وڵاتانی دەرەوەی عێراق بوون، و هەوڵ هەیە بۆ گەڕاندنەوەیان، بەڵام ناتوانم هەموو ئەو وردەکاریانەتان پێ بدەم کە بەردەستن، هەنگاوی جدی هەیە لەلایەن حکومەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە گەندەڵی و تەنانەت بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارە.
بەڵام وەک دەزانن ئەم بابەتانە پێویستیان بە ماوەیەکی زۆر هەیە چونکە پەیوەندییان بە دادگا و سیستەمی دەوڵەتەوە هەیە، هەروەها بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو بابەتانە.
ئەلحورە: یەکێکە لە ئاستەنگەکان، و ئێمە ئەم زاراوەیەمان پێ باشتر نییە، بەڵام بەڕاستی ئاستەنگە، و ئەوە کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و دۆسییەی ئاوە، و ئێمە دۆسیە بە دۆسیە وەریدەگرین. جەنابتان هەمیشە قسە دەکات و کاردەکات بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ سەر عێراق و عێراقییەکان .دەتوانین بگۆڕین، ئەگەر بتەوێت، یان مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق کەمبکەینەوە؟
سەرۆک کۆمار : ئەم خاڵە زۆر گرنگە گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە و ئاو کاریگەری زۆری لەسەر جیهان هەیە . ئێستا زۆر دڵخۆشم کە بەرژەوەندی جیهانی هەیە بۆ ئەم مەسەلانە ، و من  بەم زووانە دەچمە نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاو.. سەبارەت بە عێراق، با هەنگاو بە هەنگاو قسە بکەین هەنگاو هەیە کە دەبێت بنرێت بۆ کەمکردنەوە یان کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا. لەڕووی ژینگەوە، لەگەڵ ئێوە هاوڕام کە تا ئێستا کەمی گرنگیدانمان بە ژینگە هەیە، بەڵام وەزارەتێکی بەهێزی ژینگەمان پێکهێناوە، وە زۆر دڵخۆشم بە هەنگاوە باشەکانیان ، بەڵام وەک دەزانن ژینگە و کەشوهەوا پێویستی بە ماوەیەکی درێژ هەیە ، بۆ نموونە سەبارەت بە کەشوهەوا ، هەندێک جار بە ڕادەی پێویست باران یان بەفرمان هەیە لە چیاکانی کوردستان، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا ساڵێک یان دوو سێ ساڵ تێدەپەڕێت کە هەموو ناوچەکە بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت.لەبارەی ئاوەوە حاڵەتی عێراق حاڵەتێکی تایبەتە چونکە زۆربەی سەرچاوەی ئاو لە دەرەوە لە تورکیاوە و لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و هەروەها لە سوریاوە وەریدەگرین بەهۆی ئەوەی ڕێڕەوێکە بۆ ڕووباری فورات، بۆ تورکیا زۆربەی هەڵڕژانی ئاو لێیەوەیە و لقەکانی ڕووباری دیجلەمان لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە و تا ئێستاش ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نییە.
ئەلحورە: چی بەربەستە؟
سەرۆک کۆمار : بەربەستەکە ئەوەیە کە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوو لایەن یان لە نێوان وڵاتانی کەناراوەکان هەبێت و هەر وڵاتێک مەرجی تایبەتی خۆی هەیە کە دەبێت لەسەری ڕێکبکەوێت، بۆ ئێمە مەرجەکانی ئێمە بە ڕوونی مەعقوڵن، لە ڕووی تەکنیکی و زانستییەوە، و ئەو... ئەنجامی توێژینەوە درێژخایەنەکان.
ئەلحورە: جەنابی سەرۆک، زۆرێک لە خەڵک نازانن کە ئێوە پسپۆڕییەکی تەکنیکی و ڕاوێژکاری لە بواری ئاودا هەیە .
سەرۆک کۆمار : من بۆ ماوەیەکی زۆر وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بووم، لەو ماوەیەشدا گەیشتینە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی، هەروەها لە نێوان عێراق و تورکیا، و گەیشتینە ئەنجامێکی ئەرێنی، بەڵام بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو کێشانەی کە ڕوویان دا بەتایبەت مەسەلەی داعش کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر سیاسەتی ئاو لە عێراقدا هەبوو. ئێستا ئێمە لە عێراقدا سێ کێشەمان هەیە، دەبێت چارەسەرەکان ببەسترێنەوە بەو کێشانەی کە هەن، یەکەم کێشە ئەوەیە کە هەندێکجار لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنین و ئەمەش لەدەستی ئێمەدا نییە.

ئەلحورە: تەنانەت ئەو بارانانەی ئەم دواییە لە باشووری سامەڕا باریوە کێشەی هەبووە، بەو پێیەی لەو ناوچانە نەباریوە کە پێویستیان پێی بووە.
سەرۆک کۆمار : بەڵێ ئەمە کێشەیە چونکە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئێمەیە، کێشەی دووەمیش کردار یان سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکەیە، بۆ نموونە لە ئێستادا تورکیاش زیاتر لە پێشوو پێویستی بە ئاو هەیە ، کۆماری ئیسلامیش بە هەمان شێوە.
ئەلحورە: بەڵام ئەو ئاوەی لە ڕێگەی ئێرانەوە دەچێتە ناو عێراقەوە ئێستا گەیشتووەتە سەدا سفر.
سەرۆک کۆمار : یەکەم: تورکیا ژمارەیەکی زۆر بەنداوی دروستکردووە و ئەوانیش بڕێکی زۆر ئاو گلدەدەنەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، ئێمە هیچ کێشەمان نییە ئەگەر گرنگی بە وڵاتەکەیان بدەن و بەنداو دروست بکەن، بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت پشکێکی دادپەروەرانەیە عێراق ئاوی هەیە، جگە لە پێویستی ئەوەی بیرۆکەیەکی زانستی ڕوونمان پێبدات سەبارەت بە شێوازی کارپێکردنی ئاو لە تورکیا تا بتوانین بزانین و بەرنامەکانمان بنیات بنێن . ئێمە کێشەی ئاوی خواردنەوەمان نییە ، بەڵام کێشەی (کەمی) ئاومان هەیە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری لە وەرزی کشتوکاڵ و وەرزی ئاودێریدا ، بۆیە داوامان لە تورکیا کرد بڕێکی پێویست ئاو بدات بە عێراق بۆ کشتوکاڵ و ئەو زۆنگاوانە و بۆ پڕکردنەوەی دەریاچەکانمان .ئەمە ئەوەیە کە ئێمە داوای دەکەین . خاڵێکی تری گرنگ بۆ ئێمە بۆ عێراق، کە ئەوەیە کە دەبێت بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان باشتر بکەین ،بەفیڕۆدانی گەورەمان هەیە، و من یەکەم کەسم کەدان بەم شتەدا بنێن.
ئەلحورە: لایەنی تورکی دەڵێت ئێمە بڕێکی پێویست ئاو ڕادەستی عێراق دەکەین، بەڵام لە لایەنی عێراقییەوە بەفیڕۆدان هەیە.
سەرۆک کۆمار : قسەکانیان ٥٠٪ ڕاستە .هەمیشە پشکێکی پێویستمان پێنادەن، بەڵام لەڕووی بەفیڕۆدانەوە قسەکانیان ڕاستن و من دژایەتیان ناکەم، ڕاشکاوانە بڵێم لە دانوستانەکاندا دەبێت بگەین ئەنجامە ئەرێنییەکان لەم ڕووەوە .ئێمە کێشەی کۆکردنەوەی ئاومان هەیە  هەر لە گۆمی ماسی لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات، هەروەها شێوازی بەکارهێنانی ئاودێری، بەو پێیەی شێوازێکی کۆنە کە بڕێکی زۆر ئاو بەفیڕۆ دەدات.

ئەلحورە: ئایا عێراق پێویستی بە بەنێودەوڵەتیکردنی ئەم دۆسییە هەیە، یان عێراق چارەسەری هەیە و دەتوانرێت لەگەڵ تورکیا و ئێران بگاتە چارەسەر؟
سەرۆک کۆمار : هیوادارین بگەینە چارەسەر، بەڵام داواتان کرد کە عێراق هێشتا بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتنی واژۆ نەکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا ڕاسپاردەی پێداوین و یاسای ڕوونیان نییە بۆ کۆنترۆڵکردنی دابەشکردنی ئاو.بەکورتی داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بەهەمان شێوە کۆماری تورکیا پشکێکی دادپەروەرانە لە ئاو بدات بە عێراق، هەروەها ئەو هێڵی ئۆپەراسیۆنەی کە بۆ ئاو بەکاری دەهێنن و پێداویستییەکانمان لەبەرچاو دەگرن عێراق.
ئەلحورە: دکتۆر، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لێرە لە بەغدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کۆبوویتەوە و باس لە پرسی پشتیوانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەلەفی ئاوارەکان کرا .جەنابی بەڕێزتان ئەم فایلە کەی کۆتایی دێت؟ وە بۆچی تا ئێستا عێراق هێشتا خەڵکی ئاوارەی هەیە کە سەدان کیلۆمەتر لە ناوچە ڕەسەنەکانیانەوە دوورن؟
سەرۆک کۆمار : من لەگەڵ ئێوەدا هاوڕام کە کێشەیەکە دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت و مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ،بە هەموو ڕاشکاوییەکەوە دەیڵێم، و گفتوگۆکەمان لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەم بابەتە و بابەتەکانی تر بوو، و من ئەو بڕوایەم پێدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا بیری لەوە دەکردەوە کە دۆخی ئەمنی عێراق لە ئاستی پێویستدا نییە ، هەموو شتێکم بۆ ڕوونکردەوە لە عێراق . من پێم وایە کە ئێستا دۆخی ئەمنی عێراق باشە و ئێستا بڕیارە بەڕاشکاوی ئەم دۆخە نوێیە لەبەرچاو بگرن و لە ناوخۆی عێراقدا بەم شێوەیە نوێیە کار بکەن و نەک بەو شێوەی پێشوو و لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئاسایش دەیکات بوونیان نییە. سەبارەت بە ئاوارەکان ، دەبێت ئەم بابەتە چارەسەر بکەین . زۆربەی ئاوارەکان دەرئەنجامی دڕندەیی و توندوتیژیی داعشن لە عێراق، بەڵام ئەوەی بە ئاشکرا ڕوویدا ئەوەیە کە ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە شوێنی نیشتەجێبوونیان دروست بکات بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بەداخەوە، لەگەڵ هەموو پێزانینێک، کەموکوڕییەک لەم بابەتەدا هەبوو، چونکە ئەوان ئەو شوێنانەیان دروست نەکردووە.
ئەلحورە: بۆچی حکومەتی عێراق دروستی ناکات؟
سەرۆک کۆمار : لەبەر ئەوەی شوێنەکان کەمێک ئاڵۆز بوون لە ئەنجامی دەستێوەردانەکانی سیاسی و ئابووری، بەڵام گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بە ناوی (رێککەوتنی شەنگال) و بە شێوەیەکی باش جێبەجێیان کرد ، بەڵام ڕاشکاوانە هیچ جۆش و خرۆشێکی جددی بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە نیە و کاتێک چووم بینیم کە تا ئێستا هیچ بینایەک دروست نەکراوە، تەنانەت یەک خانووش ، سەرم سوڕما ، و پرسیارم لێکردن دەربارەی هۆکارەکان و بروام بە وەڵامەکانیان نەکرد، جگە لە سەردان و نووسینی ڕاپۆرت، هیچ شتێکی ڕوون و دیار نەبو  .
ئەلحورە: بابەتی تر هەیە لەسەر مەسەلەی ڕێککەوتنی شنگال و بۆچی جێبەجێ نەکرا، کەسانێک هەن کە هەرێم تۆمەتبار دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە ئەوانەی لە هەرێمەوە هاتوون. 
سەرۆک کۆمار : لەگەڵ حکوومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی ئەوێ قسەم کرد و هەموویان ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی شنگال، بەڵام وەڵامەکەیان وەک یەک بوو، کە ئەم ئاوارانەش لە کوێیە دەگەڕێنەوە و هیچ ماڵێکیان نییە بۆی بگەڕێنەوە . بۆیە لە کامپەکاندا دەمێننەوە ،کێشەکەش هەر دەمێنێتەوە، ئەگەر ماڵەکانیان دروست نەکرێت کێشەکە چارەسەر نابێت، تا ماڵیان نەبێت لە کوێ دەژین؟

ئەلحورە: ئەمە ئەو دژ یەکیەیە کە دەوڵەتی عێراق ناتوانێت، جەنابی سەرۆک ئێوە دەڵێت هەموو لایەنەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی دەبێت جێبەجێ بکرێت.
سەرۆک کۆمار : نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی ئەوانەن کە دۆسییەکانیان وەرگرتووە و لە سەرەتاوە وتم  بارودۆخی نێوان ناوەند و ناوچەکە لە دۆخێکی باشدایە و هەماهەنگی و هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوانیاندا هەیە ئەوان، بەڵام بەداخەوە ئەم بابەتە بۆ ماوەیەکی زۆر بوونی نەبوو، بۆیە ئەم کێشەیە مایەوە، بەڵام ئێستا هەنگاوی باشمان ناوە، بەدواداچوونی ئێستامان نزیکە ڕۆژانە یان هەفتانە ،پشت بەخوا دەگەینە ئەنجامی باش و دەستیان بە بیناسازی کردووە، و بودجەی دروستکردنی خانووبەرە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و لەگەڵ حکومەتی عێراقدایە.
ئەلحورە: جەنابی سەرۆک، لە کۆنفرانسی گروپی پەیوەندییەکان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئازەربیجان، باستان لەوە کرد کە عێراق ئاواتەخوازە ببێتە هێزێکی یەکگرتوو بۆ چاکە و پردێک لە نێوان زلهێزەکانی ناوچەکەدا، ڕۆڵی عێراق لە نزیککردنەوەی ڕوانگە ناوچەییەکانە بە تایبەتی. من لە نێوان عەرەب و ئێران قسە دەکەم، ئێوە چۆن دەیبینن؟
سەرۆک کۆمار : ئەمەیە کە ئێمە بەڕاستی هیوای بۆ دەخوازین سەقامگیری عێراق پەیوەستە بە سەقامگیری ناوچەکەوە، هیوامان ئەوەیە هەوڵبدەین کێشەکانمان لە ناوچەکەدا چارەسەر بکەین، چونکە بەبێ هیچ زەمانەتێک لە هەندێک وڵاتی ناوچەکە کێشە هەیە ، لە سوریا و یەمەن و لوبنان کێشە هەیە ، لە زۆربەی وڵاتان کێشە هەیە، وە هەروەها هەندێک کێشەی ئەمنیمان لەگەڵ تورکیا هەیە ، مەبەستم ئەوەیە تا ئێستا هێزەکانی تورکیا، سوپا و سەربازی، لە کوردستانی عێراقدا ئامادەن، و ئەو کێشانە دەبێت لە ڕێگەی دانوستان و هەماهەنگی و هاوکاری ، بۆیە ئەمە ڕۆڵی ئێمەیە و ئامادەییمان هەیە، بۆ نمونە چەند جارێک دیدار لە نێوان عێراق و ئوردن و میسر لە ڕووی ئەمنی و ئابووری و بازرگانییەوە هەبووە و کۆبوونەوەی نێوان سعودیە و ئێران لەسەر مێزێک هەبووە، بەغدا، و هەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ئێمە ڕۆڵمان هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان . خاڵێکی تر، ئەزموونی من لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی کە لە جەزائیر چاوم پێیان کەوت، هەموویان دەیانەوێت ڕۆڵێکی گرنگ بۆ عێراق و ڕۆڵێکی سەرەکی بگەڕێتەوە، هەروەها هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.
ئەلحورە: لەم ڕۆژانەدا جەنابی سەرۆک کۆمار ئامادەی بیستەمین ساڵیادی گۆڕینی ڕژێم بو لە عێراق و لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣. تا چ ڕادەیەک لە ڕوانگەی خۆتەوە ئەوەت بەدەست هێناوە کە بە هیوای هاتنەدی بویت لە پێش ساڵی ٢٠٠٣ و ئەمڕۆ ؟
سەرۆک کۆمار : سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن، وەک وتم ئامانجی سەرەکیی کۆتاییهێنان بە دیکتاتۆرییەت بوو لە عێراق، ئەمە دروشمی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن بوو، بەداخەوە زۆربەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان تێڕوانینێکی باشیان بۆ دڕندەیی دیکتاتۆرییەت لەسەر گەلی عێراق و کاریگەریی گەمارۆکە بەسەریاندا هەبو، کاتێک گەڕاینەوە سەرنجمان دا چەندین کێشە، لە ناوخۆی عێراقدا هەیە ، یەکەمیان ئامانجی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنیان لە دەرەوەی وڵات نەدەزانی، بەڵام هیچ ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەسەڵات نەبوو گۆڕانکاری.. تا ئێستا هەمووان لەسەر ئەم خاڵە کۆک بوون، بەڵام وردەکارییەکانی تر، هەندێک شت بەو شێوەیە نەبوون کە ئێمە ویستمان، بۆ نموونە لە ڕزگارکردنی عێراقەوە تا کۆنتڕۆڵکردنی هێزە داگیرکەرەکان بەسەر عێراقدا، و ئەمەش جیاوازییەکی بنەڕەتییە لە نێوان ئەو دووانەدا حیزبەکان و داگیرکاری بۆ ماوەیەکی زۆر مایەوە، دووەم: لە هەموو ڕوویەکەوە بەرنامەی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی عێراقمان جێبەجێ نەکرد.
ئەلحورە: مەبەستت ئەو بەرنامە سەرەکییە کە لە کۆنفرانسەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕێککەوتنی لەسەر کرا؟
سەرۆک کۆمار : بەڵێ لە هەولێر و پاشان لە لەندەن لە ڕووی ئابووری و پەروەردە و دیموکراسیەوە کارمان لەسەر هەندێک دۆسییە کرد ، بەڵام بەداخەوە جێبەجێیان نەکرد و گۆڕانکاریش تەنانەت لە سیاسەتی ئەمریکاشدا ڕوویدا ، واتە لە دوای 2003 پنتاگۆن کۆنترۆڵی کارەکانی دەکرد.
ئەلحورە: مەبەستت لە قۆناغی جەی گارنەرە؟
سەرۆک کۆمار : بەڵێ، دوای ئەوە جیاتی ئەوەی کاریگەری سیاسی و کۆمەڵایەتی لەسەر بارودۆخی عێراق بهێڵینەوە، هەر لەسەرەتاوە ویستمان حکومەتێکی نیشتمانی پێکبهێنین. ئه مانه هه ندێک جیاوازی بوون، به ڵام دڵنیام که گەلی عێراق نزیکەی 100% بوو له گه ڵ گۆڕانی ڕژێمی دیکتاتۆری عێراق، وه ک چۆن کێشەی گەورەی بۆ عێراق هێنا، یەکەم شەڕی ناوخۆی جوڵانەوە کوردییەکان یان شۆڕشی کوردی، دووەم شه ڕی ناوخۆی خۆی مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، سێیەم شەڕ لەگەڵ ئێران بۆ ماوەیەک درێژ، ئەو شەڕەی کە زیانی بە هەموو کۆمەڵی عێراقی و هەموو خێزانێکی عێراقی گەیاند، دوای ئەوە ملکەچکردنی کوێت و پاشان سەرپێچیکردن لە بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ،  کە سەرکردایەتی کرد بۆ هێرشکردنە سەر عێراق لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە، هەموو ئەم کێشانە کاریگەرییەکی زۆریان هەبوو، و دۆخی ئابووری پێشتر باش بوو لە عێراق، عێراق لە ڕووی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە یەکێک بوو لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.
ئەلحورە: باشە جەنابی سەرۆک من نامەوێت چاوپۆشی لەم خاڵە بکەم، بۆچی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وەک ئۆپۆزسیۆن گەڕایتەوە، لە قسەکانی خۆتەوە وا دەردەکەوێت کە تۆ سەرت سوڕمابێت لە هەندێک لەو ئەنجامانەی کە لە ئەنجامی... دیکتاتۆرییەت، ئایا ئەمە بەو مانایەیە کە دابڕان لە دۆخی عێراقی هەیە؟ وە نەتزانی لە عێراق چی دەگوزەرێت؟
سەرۆک کۆمار : نەخێر جیابوونەوە نەبوو، هەندێکجار هەواڵی عێراقمان دەبیست، بەڵام دەزانن ئەو دەسەڵاتە تۆتالیتارەی کە لە عێراق بوو ڕێگری لە جموجۆڵ کرد، لە سەردەمی ڕژێمی تۆتالیتاریدا نزیکەی 4 ملیۆن پەنابەرمان لە دەرەوەی عێراق هەبوو .کێشەی ئێمە لەوە گەورەتر بوو کە چاوەڕێمان دەکرد، لەو هەواڵ و شیکاریانەی کە لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی پێمان گەیشت، کێشەکەمان زۆر گەورە بوو، یەکەم: بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵات و تەرکیزکردن لەسەر ئاوارەکانی ئێستای عێراقی، ئایا دەزانی ئەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکەی ٣ ملیۆن پەنابەرمان هەبوو؟ وە عێراق دابڕاو بوو لە جیهان، وە دەبێت لەبیرتان بێت ، ڕۆژنامەنووسێک هات و وێنەی گرت، بۆیە کوشتیان و بە سیخوڕ ناویان برد، ئەمانە ئەو کێشانەن کە هەبوون، واتە ڕێگریکردن لە دزەپێکردنی هەر هەواڵێک لە عێراقەوە.
ئەلحورە: باشە جەنابی سەرۆک هەموو سەرۆکێک شوێنپێی هەیە کە دەیەوێت لە پۆستی سەرۆکایەتیدا جێی بهێڵێت و کەلەتورێک هەیە کە جیهان و خەڵکی وڵاتەکەی تێیدا یادی بکەنەوە، کەواتە ئەو کەلتورە چییە کە دکتۆت لەتیف جەمال ڕەشید دەیەوێت؟
سەرۆک کۆمار : ڕاشکاوانە بڵێم، من دەمەوێت ، و سەرنجم لەسەر چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدایە، و بۆ هێنانەدی ژیانێکی ئازاد، لە ڕوانگەی ئابووری باشەوە، و لە ڕوانگەی کەلتورییەوە، لە ئاستێکی بەرزدا .ئەوە ئومێد و ئامانجی منە لە عێراق.
ئەلحورە: ئەگور جەنابی شتێکی تری هەبێت پێمان رابگەیەنی؟
سەرۆک کۆمار : ڕاشکاوانە بڵێم گەلی عێراق زۆر ئازاری چەشت، وەک دەزانی  پێشتر لە خۆشگوزەرانیدا دەژیا، بەڵام چەند ساڵێک ئازاری زۆریان چێشت، بۆیە پێموایە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق زۆر پێویستن، و... هیوامان ئەوەیە کە داهاتوویان باش بێت، چێژ لە خۆشگوزەرانی و ئازادی و دیموکراسی وەربگرن.
ئەلحورە: جەنابی سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید،  کات ڕێگەمان پێدەدات هەرئەوەندە  لەگەڵ بەڕێزتان بین،خۆزگە سەعاتێکی زیاتر لەگەڵتان دەبوین، سوپاس بۆ بەڕێزتان بۆ کاتتان و بۆ ئەم دیدارە.
سەرۆک کۆمار : بەخێر بێیت.


Presedent

هەڵبژاردە