سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ئەفسەرانی بژاردەی کۆلێژی ئەرکان، خولی هەشتەمی سلێمانی

2023/03/12


 سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ، ئەمڕۆ یەکشەممە 12-3-2023، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک ئەفسەرانی بژاردەی کۆلێژی ئەرکان، خولی هەشتەم، لە سلێمانی - چوارقورنە.
 لە میانەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار، جەختیکردەوە لە گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە پێناو دەستپێکردنی قۆناغی بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوە ، لەو ڕووەوە بەبایەخەوە باسی لە بەخشندەیی و قوربانیدانی هەموو هێزە چەکدارەکان کرد و هاوکات ستایشی کارو چالاکیەکانی کۆلێژەکەی کرد، دوپاتیشیکردەوە لەسەر بەهاکانی دادپەروەری، دەستپاکی و شەفافیەت لە ناو کۆلێژی سەربازیدا.
 لای خۆیانەوە ئامادەبووان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ڕێنماییە بەپێزەکانی، بەڵێنی بەرگریکردن لەعێراق و گەلەکەیان دوپاتکردەوە، هەروەها باسێکی وردیان بۆ سەرۆک کۆمار خستە ڕوو سەبارەت بەو پلانانەی کە داڕێژراون بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویی و توانای سەرباز و پلەدارەکان، هەروەها پێشخستنی دامەزراوە سەربازییەکان بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری بەدیبێنێت.

Presedent

هەڵبژاردە