سەرۆک کۆمار داوەتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی ئێران پێگەیشت
سەرۆک کۆمار دکتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، پەیامێکی نوسراوی لەلایەن سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئیبراهیم ڕەئیسی یەوە پێگەیشت کە داوەتنامەیەکی فەرمی بۆ بەڕێزیان لەخۆگرتبوو بۆ سەردانکردنی ئێران.
ئەمە لەمیانەی پێشوازیکردنی بەڕێزیان هات، ئەمڕۆ یەکشەممە 12-3-2023لەکۆشکی بەغدا، لەباڵیۆزی ئێران لەبەغداد، موحەمەد کازم آل صادق وشاندی یاوەری.
سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ داوەتنامەکەی بەڕێزیان دەربڕی و دوپاتی لە بەجێهێنانی کردەوە لەنزیکترین دەرفەتدا و خۆشحاڵی خۆشی دەرببڕی بەڕێککەوتنە هاوبەشەکەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عەرەبی سعودیە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندیەکانیان وهیوای خواست کەببێتە مایەی پێشکەوتنی ئەرێنی زیاتر لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهاندا.
سەرۆک کۆمار دوپاتی لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردەوە بەجۆرێک کە ڕێگاخۆشکەری ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا پتەوتر بکات و پێویستی کارکردنی جدی بۆ وەلانانی ناکۆکییەکان و بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی .
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران سوپاس و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی عێراق لە میوانداریکردنی خولەکانی دیالۆگ و گرنگییان لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوبەش دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە .
باڵیۆزی ئێران جەختی لە پەرۆشی و خواستی ئێران کردەوە بۆ بەردەوامبوون لەهاریکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق بەشێوەیەک کەپێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان مسۆگەربکات لەپێناوی خزمەتکردن بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵاتدا.
Presedent